10
ئەپ و نەرمەکاڵا 10, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

ئەپێکی نایاب و تایبەت بە قورئانی پیرۆز بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید

خزمەتکردن بە ئاینی ئیسلام بەردەوام لە گەشەسەندن دایە و تەکنەلۆژیاش لەو خزمەتە بە دەرنییە و لە ڕێگەی نەرمەکاڵا و ئەپی ناوازەوە بەردەوام هەوڵ دراوە خزمەت بە ئاینی ئیسلام بکرێت. خۆشبەختانە ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەپێدەران هەڵدەستن بە دروست کردنی ئەپی جۆراوجۆر بۆ خزمەت کردنی ئاینی ئیسلام. لە بابەتی ئەمجارەمدا ئەپێکی گرنگ بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەناسێنم کە دەتوانن سود لەم ئەپە ناوازەیە وەربگرن.

هەندێک لە کار و تایبەتمەندییەکانی ئەم نەرمەکاڵایە:

  • کۆپی کردنی ئایەت و تەفسیر.
  • نوسینی تێبینی لەسەر ئایەت.
  • باشترین گەڕانی هەیە بە دوای وشە و ڕستەدا.
  • خەتمی دەنگی چەندین قورئان خوێنی دەنگ خۆشی تێدایە.
  • تەفسیری کوردی ئاسان و چەندین تەفسیری عەرەبی و زمانە جیاوازەکانی دونیای تێدایە.
  • لاپەڕە و ژمارەی لاپەڕەکان وەکو پەڕەکانی قورئانی پیرۆز لەسەر کتێب وایە.
  • دەتوانیت پشتی لاپەڕەکانی ئەم ئەپە بکەیت بە ڕەنگی سپی یان زەردێکی کاڵ یان ڕەش.
  • ئەگەر بتەوێت پەڕەیەک بە دەنگی قارییەک گوێ بگریت ڕاستەوخۆ ئەو ئەو دەنگانەت بۆ پاشەکەوت دەکات و جارێکی تر پێویست بە ئینتەرنێت ناکات بۆ گوێگرتنەوەیان.
  • لیستی نیشانەکراوەکانی هەیە کە دەتوانیت ئایەت یان پەڕەیەکی قورئان پاشەکەوت بکەیت بەڵکو دواتر لەو شوێنەوە دەست پێ بکەیتەوە.
  • پاراستنی فایل و وێنە و دەنگەکانی ئەپ لە ناو مۆبایلەکەت لە فۆڵدەری (quran_android) کە دەتوانیت دوای فۆڕمات دووبارە ئەو فایلە لە شوێنی خۆی دابنێیت ئەو کات هەموو تەفسیر و دەنگی قورئان خوێنان کار دەکات و پێویست بە دووبارە داگرتنەوە ناکاتەوە.

هەندێک زانیاری و ڕونکردنەوە:

سەرەتا کە ئەپەکە دادەگریت و پاشان کە دەتەوێت ئەپەکە بکەیتەوە پەڕەیەك دەکرێتەوە و نوسراوە (داگرتنی فایلە پێویستەکان) وە نوسراوە تکایە بۆ کارکردنی بەرنامە فایلە پێویستەکانی بەرنامە دابەزێنە تۆش لە خوارەوە (بەڵێ) هەڵبژێرە، ئەگەر نەخێرت هەڵبژارد ئەوە ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکە دەربچۆ و دووبارە ئەپەکە بکەوە بۆ ئەوەی فایلە پێویستەکانی ئەپەکە دابگریت.

ئەگەر زمانی مۆبایلەکەت ئینگلیزی یان عەرەبی بێت ئەوە ئەپەکە بە کوردی پیشان دەدات بەڵام ئەگەر مۆبایلەکەت جگە لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی لەسەر بوو ئەوکات بچۆ ڕێکستنی ئەپەکە و زمانی کوردی هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ببێت بە کوردی.

ئەم ئەپە خەتمی زۆر لە قورئان خوێنانی دەنگ خۆشی تێدایە، ئەگەر بتەوێت خەتمی یەکێک لەو قورئان خوێنانە دابگریت ئەوە دەتوانیت بچیت لە ڕێکخستنی ئەپ لەوێ دایبگریت، کە دات گرت ئیتر بە بێ بوونی هێڵی ئینتەرنێت کار دەکات. وە لە ڕێکخستنەوە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت هەڵی بژێریت کە ئایا دەتەوێت دەنگەکان سورەت سورەت دایبەزێنێت یان لاپەڕە لاپەڕە.هەروەها دەتوانیت لەسەر لاپەڕەیەکی قورئانی ئەپەکە پەنجەیەک دابگریت لەسەر شاشەکە پاشان لە خوارەوە قورئان خوێنەکانت پێشان دەدات تۆش دەتوانیت یەکێکیان هەڵبژێریت و پاشان کارکردنی دەنگ هەڵبژێرە کە ڕاستەوخۆ دەست دەکات بە داگرتنی ئایەتەکانی ئەو پەڕەیە یان ئەو سورەتە، هەر کە دەستی کرد بە خوێندنەوەی ئایەتەکان ئەوە ئەو فایلە دەنگیییانە لە ناو مۆبایلەکەت لە فۆڵدەری (quran_android/audio) دا دەنێت و بۆ جارێکی تر پێویست بە داگرتنی دەنگەکانی ئەو قورئان خوێنانە ناکات، لە کاتی گوێ گرتن لە قورئان بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت خوێندنەوەکە ببەیتە پێشەوە یان پاشەوە کە دەتوانیت یەک ئایەت چەندین جار بۆت دوبارە بکاتەوە.

٤ـ دەبێت بچیتە ناو تەفسیرەکان و تەفسیری کوردی ئاسان هەڵبژێریت و دایبەزێنیت.

٥ـ ئەو داتا و فایل و سەوت و وێنانەی ئەم ئەپە کە لەناو مۆبایلەکەتدا لەم فۆڵدەرەیەدایە (quran_android) دەتوانیت ئەم فۆڵدەرە لای خۆت بیپارێزە ، ئەگەر بەرنامەکەت سڕییەوە یان مۆبایلەکەت فۆڕمات کرد دواتر ئەم فۆڵدەرە بهێنەوە لە شوێنی خۆی دایبنێ و بەرنامەکە دابەزێنە ئەوکاتە هیچ پێویست بە دابەزاندنی داتای ئەپ و سەوتی قورئان و تەفسیرەکان ناکات و هەمووی وەکو پێشوو کار دەکات.

ئەگەر بیرگەی مۆبایلەکەت ڕێژەیەکی کەمی تێدا ماوە ئەوە دەتوانیت لە ڕێکخستنی ئەپەکە کۆتا دانە هەڵبژێرە و پاشان داتاکان لەوێوە بگوازەوە بۆ سەر بیرگە – میمۆری دەرەکیی مۆبایلەکەت.

چەند وێنەیەکی تایبەت بە ئەپەکە ببینە.

بۆ داگرتنی ئەپەکە کرتە لێرە بکە

بۆچونی تۆ