10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 10, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

تۆمارکەرێکی ڕوومێزی سووکەڵە و سادە بۆ لینوکس

ئازیزان ئەگەر دەتانەوێت وانەیەک یان شرۆڤەیەک لە دابەشکراوەکانی گنو/لینوکس درووست بکەن، پێتان خۆشە لەسەر نەرمەکاڵایک یان فێرکاریەک بە دەنگ و ڕەنگ بە شێوازی فیلم بۆ کەسێک بنێرن یان مامۆستان و  بۆ بەرگری لە دووپاتکردنی وانەکان،  تۆماری دەکەن و هاوبەشی دەکەن… باشترین کار سود وەرگرتن لە تۆمارکەرێکی (ڕیکۆردەر) مێدیایە کە لێرە ئێمە لەسەر لینوکس قسەی لەسەر دەکەین.

Green Recorder نەرمەکاڵایەکی زۆر سادە و سووکەڵەیە بۆ تۆمارکردن لە سەر کۆمپیوتەری ڕوومێزی ئوبونتو فێدۆراو ئارچ(ئاچ). ئەم ئەپە یان نەرمەکاڵایە لە Python, GTK+ 3ـەوە سوود دەبینێت. هەروەها لە audio وە video پاڵپشتی دەکات. ئەم نەرمەکاڵایە ڕێگە بە ئێوە دەدات لە سەر دابەشکراوەکانی  Ubuntu, Linux Mint وە زۆر دابەشکراوەی تری لەم خێزانە دایمەزرێنن.

باش، لەم نەرمەکاڵایە ٥ ئاستی پاشەکەوت و تۆمارکردن هەیە واتە ٥ فۆرماتی جیاواز کە بریتین لە  mkv, avi, mp4, flv, wmv وە nut.

لە بەشی Select an Area دەتوانن بەشێکی یان چوارگۆشەیەک لە ڕوومێزەکەتانی بۆ دابین بکەن کە لەو  سنوورە تۆمارکردن دەستپێبکات. پاش دابین کردنی سنوور  لە سەر دوگمەی Applay کرتە بکەن. ئینجا لە پەنجەرەی فەرمی نەرمەکاڵاکە لەسەر دوگمەی Record کرتە بکەن.

کاتێک پەنجەرەیەک دەکەیتەوە دەتوانێت نەرمەکاڵایەک یان پەنجەرەی دایرێکتۆرێک بێت، بۆ ئەوەی تەنها لەو پەنجەرەیە فیلم تۆمار بکرێت دەبێت لەسەر دوگمەی Select a Window کرتە بکەن پاشان لەسەر دوگمەی Record. هەڵبەت کاتێک کارەکەت پاشەکەوت کرد نەرمەکاڵای(Green Recorder) پەیامێکتان پێ نیشان دەدات کە زانیاریی شوێن و جێگای پاشەکەوتەکەی تێدایە.

ئازیزان پاش ئەوە کە کاری تۆمارکردنەکەت تەواو بوو لە شریتی سەرەوە واتە پانێڵ لە سەر هێما یان وینۆچکەی نەرمەکاڵاکە کرتە بکە وە ڕستەی “Stop Record” هەڵبژێرە تا تۆمارکردن پاشەکەوت بکرێت بەو فۆرماتە کە هەڵت بژاردووە.

پێش تۆمار کردن دەبێت ناوێک بۆ فایلی فیلمەکەت بنووسیت.

لەسەر دوگمەی Advansed کرتە بکەن، هەڵبژاردەی زۆرتان دەخاتە بەر دەست کە لەوانە ژمارە فریمەکان(Frames)، چرکەی چاوەڕوانی بۆ دەست بە تۆمارکردن(Delay)چوونەژووری ئامێری دەنگ بانگهێشت بە فەرمان هەیە.

دامەزراندنی نەرمەکاڵاکە لە سەر +Ubuntu 16.04: 

ئەم نەرمەکاڵایە بۆ وەشانی Ubuntu 16.04 LTS یان بەرزتر گونجاوە هەروەها دەتوانن سەردانی کانگاکەی بکەن. بەم چەند هێڵە لە تێرمیناڵ دای بمەزرێنن:

sudo add-apt-repository ppa:mhsabbagh/greenproject
sudo apt update 
sudo apt install green-recorder

دامەزرندن لە سەر فێدۆرای ۲٤/۲٥/۲٦: 

sudo dnf copr enable mhsabbagh/greenproject 
 sudo dnf install green-recorder

دامەزراندن لەسەر ئارچ لینوکس: 

yaourt -S green-recorder-git
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ