ئامێرە هەمەجۆرەکان 11, كانونی دووه‌م 2018

بە هۆی پاوەربانکی Transmitter لە دووری ٨۰ پێ مۆبایلەکەت بارگاویی بکەرەوە

ئیتر ئەم بیرۆکەیەش بووە ڕاستیی. لە باشترین و دڵ خۆشکەرترین بیرۆکەکانە بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایل. لە پێشانگای CESـی ئەمساڵ بە بەشداریی کردنی هەموو جۆرە کۆمپانیایەک کۆمەڵێک لە ئامێری تەکنەلۆژیی پێشکەوتووی جیاواز نمایش کران، لەوانەش بەشداری کردنی کۆمپانیای PowerCast کە بەرهەمێکی ناوازە و سەرنج ڕاکێشی نمایش کرد ئەویش ئامێری پاوەربانکی PowerSpot Transmitter بوو. ئەم پاوەربانکە لە درەوشاوەترین نمایشکراوەکانی ئەم پێشانگایە جوان بوو، چونکە خاوەن توانایەکی جیاوازە و ئیدی بیرۆکەی بارگاویی کردنەوەی دووری ئامێرەکانی کردە ڕاستی.

ئەم ئامێرە لە توانای دایە مۆبایلەکەت یان بیستۆکەکەت بە بێ هیچ جۆرە وایەرێک بارگاویی بکاتەوە. لە سەرسوڕهێنەرەکانی ئەم ئامێرە بوونی توانای بارگاویی کردنەوەیە لە دوری ٨۰ پێ، ئەمەش هەنگاوێکی تری گەورەی ئاسانکاریی جیهانی تەکنەلۆژیا دەبێت. بە پێی وتەکانی کۆمپانیای بەرهەم هێنەر بێت ئەم پاوەر بانکە دەتوانێت لەم دوورییەوە یان لە نزیک دا، ۳۰ ئامێر بە تەواوی بارگاویی بکاتەوە. ئاڕاستەدارە و پێویستە ئامێرەکەت بە فراوانی ۷۰ پله. بە ئاڕاستەی پاوەربانکەکە بێت.

پاوەربانکی Transmitter هاوشێوەی تۆڕێکی وای فای کە پشت بە 915-MHz ISM دەبەستێت وزەی ڕادیۆیی بۆ ڕەقەکاڵایەکی تایبەت کە بە مۆبایلەکەتەوە چەسپێنراوە دەنێرێت. هەندێک لە بەکارهێنەران پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیایە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک شارەزایان لە هیچ پێگەیەک ئاماژەیان بە شتێکی وا نەداوە.

نرخی ئامێرەکە ٥۰ دۆلار دەبێت و لە سێیەم چارەکی ئەمساڵدا بەر دەست دەبێت. بەم زووانە Transmitterـی ناوازە بە نرخێکی گونجاو بۆ کێشەکانی بارگاویی کردنەوەی مۆبایلەکەت بەر دەست دەبێت. پیرۆزە!

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ