ئاسایشی ئەلیکترۆنی
12, كانونی دووهم 2018
وێنەیەکی دزەپێکراو کە پێدەچێت پاکەتی Galaxy S9 بێت تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە دەر دەخات

لەم دواییەدا زۆرترین چاوەکان لەسەر نەوەی نوێی مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگە چونکە تەنها مانگێک بۆ بڵاو کردنەوەی ماوە. ئەم مۆبایلە گالەکسی S9 دەبێت و ئەمەش لە لایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە پشت ڕاست کراوەتەوە. ئێستاش لە دوای چەندین دەنگ و باسی پێگەکان لەسەر مۆبایلەکە، وێنەی دزەپێکراوی پاکەتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و لەسەری لۆگۆ و تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە بە ڕوونی هەیە کە پێشبینی دەکرێت تایبەتمەندی ڕاستەقینەی مۆبایلەکە بێت. بە پێی پاکەتی مۆبایلەکە بێت گالەکسی S9 تایبەتمەندی نوێ لە خۆ بگرێت. فەرموون بیبینن:

تایبەتمەندییەکان:
- ڕوونمایەک بە قەبارەی ٥,٨ ئینچ و ڕوونی ۳۲۰۰×۱٨۰۰.
- کامێرایەک کە خێرایی جۆریەتیی Super Speed هەیە و ۱۲ پێکسڵ لە خۆ دەگرێت. تەکنەلۆژیای دژەلەرزینی OIS و تایبەتمەندیی خاوکردنەوەی جۆریەتیی Super Slowـی هەیە. کامێرای سێڵفیەکەشی بە بوونی ٨ مێگاپێکسڵە.
- بڵندگۆکانی لە جۆری ستیریۆیە کە لە لایەک کۆمپانیای AKGـەە کاری بۆ کراوە.
- بە بڕوانامەی IP68 دژە ئاو و تۆزە.
بوونی هەستەوەری خوێندنەوەی چاو بۆ کردنەوەی مۆبایلەکە.
- بیرگەیەک بە فراوانی ٦٤ گێگابایت و لەگەڵیشیدا ڕامێک بە فراوانی ٤ گێگابایت هەیە.
- بیستۆکەکەشی بە هەمان شێوە لە لایەن کۆمپانیای AKG کاری بۆ کراوە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.