ئەندرۆید
13, كانونی دووهم 2018
ئەندرۆید ئۆریۆ بۆ کۆمەڵێک مۆبایلی هواوەی ئۆنەر بەڕێوەیە

هواوەی کە ساڵانێکە سێیەم گەورەترین دروستکەری مۆبایلە زیرەکەکانە لە جیهان بە فەرمی دووپاتی کردەوە کە کۆمەڵێک لە مۆبایلەکانی هواوەی ئۆنەر لە داهاتوودا وەشانی ئەندرۆید ئۆریۆیان پێدەگات، مۆبایلەکان بریتین لە:
Honor 8 Pro
Honor 8 Lite
Honor 7X
Honor 9i(کە لێرە بە ناوی Mate 10 Lite دەفرۆشرێت، هەر هەمان مۆبایلە بەڵام ئاسایی بە ناوێکی جیاواز)
ئەمە لە کاتێکدایە هەریەک لە مۆبایلەکانی Honor View 10 و Honor 9 Lite(کە بەداخەوە هێشتا هیچیان لە کوردستان بەردەست نین) هەر لەناو پاکەتەوە وەشانی ئۆریۆیان لەسەرە.
هواوەی لەگەڵ وەشانی ئۆریۆ کە ئەندرۆید ٨.٠ە ناوی ڕووکارەکەشی کردە EMUI 8 لە کاتێکدا پێشتر و لەگەڵ نوگەت ٧.٠ ڕووکارەکە ناوی EMUI 5بوو، پەڕاندنی ژمارەکانی ٦ و ٧ بۆ ئەوەیە وەشانی ڕووکارەکە لەگەڵ وەشانی ئەندرۆید هاوتابێت و بەکارهێنەر ئاسانتر بۆی جیابکرێتەوە.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.