10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 14, كانونی دووه‌م 2018

چەند پرسیارێک و وەڵام دەربارەی بوون بە هاککەر

لە ئاسایشی کۆمپیوتەردا هاککەر کەسێکە کە تیشک دەخاتە سەر میکانیزمی ئاسایشی کۆمپیوتەر و تۆڕەکان. هاککەر لە باشترین کارەکانی بواری تەکنەلۆژیای زانیارییە بەو مەرجەی کڵاوەکەی سپی بێت، واتا Ethical بێت و کارەکانی بۆ چارەسەر کردن و بەرگریی کردن بێت. ئەمانەش چەند وەڵامێکی سادەن بۆ پرسیارە سەرەتاییەکان:

کام زمانی پڕۆگرامینگ باشترینە بۆ بواری هاک؟

پایسۆن باشە و لە کاتی فێربوونیدا دەتوانیت چێژ وەربگریت، چونکە خاوێنە و لەگەڵ ئەمەشدا شتی زۆری پێ دەکرێت. هەروەها ئەگەر بتەوێت فێر ببیت و شارەزا بیت لێی، کاتێکی زۆری دەوێت.

دەتوانم مۆبایل بۆ هاک کردن بەکاربێنم؟

بەڵێ، بەڵام بێگوومان زۆربەی ئەو کارانە ناکات کە بەڕاستی هاککەر دەیانکات. ئەگەر بە مۆبایلێک دەتوانیت هاک بکەیت و بۆ ئەوەی تواناکانت گەشە پێ بدەیت پێویستت بە کۆمپیوتەرێکە.

چەندێک کاتی دەوێت ببم بە هاککەر؟

کات بۆ بوون بە هاککەر ئەوەندەی دەوێت کە چەندێک ڕاهێنانت کردووە، ئەم پرسیارە باشترە لە خۆت بکەیت و وەڵامەکەش دەتوانیت وەربگریت، خۆت چەندت ڕاهێنان کردووە؟ دەبێت هەزاران کاژێر ڕاهێنان و کاری ڕاستەقینە بکەیت و واز لە تاقیکاریی بێنیت و بچیتە ناو کارەکە.

بە تەنیا لاپتۆپێک دەتوانم هاک بکەم؟

بەڵێ، لاپتۆپ باشترین کەرەستەیە بۆ ئەم کارە و وە هاک کردن پێویستی بە سوپەرکۆمپیوتەر نییە.

دەتوانم وای فای یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاک بکەم، چۆن بتوانم گەشە بە توانای خۆم بدەم؟

گەشەپێدانی خۆت خۆی لە چۆنیەتیی کارەکەتدا دەبینێتەوە. بە تەنیا هاککردن و هێرش کردن بە بێ هۆ کارێکت بۆ ناکات. زۆربەی کات چارەسەر کردنی کێشەکانی ئاسایش باشترین گەشەپێدەرن. بۆ ئەم خاڵە هاککەرێکی کڵاوسپی بە، دەتوانیت بگەیت بەو شوێنە کە دەتەوێت. لە هاککردنی یارییەکان دەست پێ بکە.

دەتوانم بە سیستەمی ماک هاک بکەم یان پێویستم بە کۆمپیوتەرێکی بەهێزە؟

لاپتۆپەکەت دەبێت بە باشترین شت بۆ کارەکەت و هاک کردنیش بەندە بە زانینی خۆت و بەرهەم هێنان، کەواتە پەیوەندییەکی بە کۆمپیوتەرێکی بەهێز نییە.

بۆچونی تۆ