ئینتەرنێت
15, كانونی دووهم 2018
١٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ماڵپەڕی ویکیپیدیا تێپەڕی.
ویکیپیدیا، زانستنامەیەکی سەر تۆڕی ئینتەرنێتە و بە شێوازی ئازاد و بەخۆڕایی بڵاو دەبێتەوە. وتارەکان لە لایەن بەکارھێنەرانی خۆبەخشەوە دەنووسرێن. ھەربۆیە ھەموو کەس لە سەر تۆڕی جیھانی بۆی ھەیە دەستکاری بکات.
بەکارهێنان و دەستکاریکردنی ویکیپیدیا پێویستی بەهەژمارنییە بەڵام بۆبەشداربووان و دەستکاریکەران ئەوا باشترە هەژمارییان هەبێت لەپێناو زانینی ژمارە و چالاکییەکانییان لەویکیپیدیا. لەئەمڕۆدا، ویکیپیدا ٧٢ ملیۆن بەکارهێنەری تۆمارکراوی هەیە.
مێژووی ویکیپیدیا دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ کاتێک بە تەنیا بەزمانی ئینگلیزی دەستی بەوەشانکردن کرد. جیمی وەیڵز و لاری سانگەر دامەزرێنەرانی ویکیپیدیان.

ئەمڕۆ ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، ١٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئەم ماڵپەڕە تێپەڕی لێرە چەند ئامارێک دەخەینەڕوو:
- لەدەستپێکی ویکیپیدیادا تەنیا زمانی ئینگلیزی بەردەستبوو، بەڵام لەمڕۆدا ٢٩٩ زمان و دیالێکت لەویکیپیدیا هەن
- ژمارەی بەکارهێنەرە تۆماربووەکان ٧٢،٥٨٣،٥٣٣.
- ژمارەی بەکارهێنەرە چالاکەکان ٢٨٤،٣٣٢.
- ژمارەی وتارەکان لەگشت زمانەکان زۆرترە لە ٤٧ ملیۆن وتار، ویکیپیدیای ئینگلیزی زۆرترین وتاری تێدا نووسراوە کە ٥.٥ ملیۆن وتارە.
- ژمارەی دەستکارییەکان لەویکیپیدیا ٢.٥ ملیار دەستکارییە لەگشت زمانەکان.
- بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی ئەلێکسا تاوەکوو کانوونی یەکەمی ٢٠١٧، ویکیپیدیا لەئاستی جیهان پێنجەمین پڕسەردانیکەرە لەناو ماڵپەڕەکاندا.
ویکیپیدیای کوردی:
لەمڕۆدا ٢٩٩ زمان و دیالێکت لەویکیپیدیا هەن، وەک زمانی کوردیش ئەوا ویکیپیدیا بەشێوەزاری سۆرانی، کورمانجی و زازاکی بەردەستە.
سەرچاوەکان
محمد سەردار
دەرچووی بەشی تەکنەلۆژیای زانیارییەکانم. هەوڵدەدەم لەڕێگای KITNەوە زانیاری درووست بەخوێنەران بدەم