10
ئەندرۆید 15, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

مۆبایلی HTC U11 EYEs بە فەرمی نمایش کرا

دوای ماوەیەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی زانیارییە دزەپێکراوەکان دەربارەی نوێترین مۆبایلی کۆمپانیای HTC، لە کۆتاییدا کۆمپانیای HTC نوێترین بەرهەمی ئاست مامناوەندی، بە ناوی HTC U11 EYEs ڕاگەیاند.

 

هەڵگری کامێرایەکی دوانە هاوێنەیە لە بەشی پێشەوەیدا، بووە یەکەمین مۆبایلی کۆمپانیای HTC کە خاوەنی تایبەتمەندیی ڕووخسار ناسراوە بێت، ئەم مۆبایلە زیاتر بۆ ئەو کەسانە گونجاوە کە خواستێکی زۆریان بۆ وێنەیەکی سێلفی جوان هەیە.

کێشی مۆبایلەکە ١٨٥ گرامە و هەڵگری بڕوانامەی IP67 کە دژە ئاو و تەپ و تۆزە، خاوەنی هەر یەک لە ڕەنگەکانی (سوور، زیویی، ڕەش)ـە.

خاوەنی ڕوونمایەکی بێ لێوارە بە ڕەهەندی ١٨:٩ لە جۆری Super LCD 3، بە قەبارەی ٦ ئینچ و ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ، لە پاڵ پارێزەری ڕوونمای گۆریلا گڵەس ٣.

لە پاڵ ئەوەنەشدا خاوەنی ڕامێکی ٤ گێگابایت و چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٦٢٥، بیرگەیەکی ناوەکی بە قەبارەی ٦٤ گێگابایت، توانای کارپێکردنی بیرگەی دەرەکیشی تێدا بەردەست خراوە لە جۆری مایکرۆ SD، توانستی پاتریەکەی ٣٩٣٠ (مللی ئەمپێر. کاتژمێر)ـەیە و پشتیوانی لە بارگاوی کەرەوەی خێرای ٣.٠ دەکات.

کامێرای دواوەی بە فراوانیی ١٢ مێگاپێکسڵە کە خاوەنی تەکنەلۆژیای Ultrapixel 3ـەیە، کە پێشتر لە HTC U11 بەکاربراوە.

بە تیرەی چاوی f/1.7 و هەبوونی هەریەک لە تایبەتمەندیەکانیی (OIS، هەستەوەری ڕووناکەرەوەی پشتەوە(BIS)، سەرنجی خۆکاری ئەوپەڕی خێرا، خاوکردنەوەی جوڵەکانی گرتە تۆمارکردن، تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K، تایبەتمەندی HDRی خێرا)، لە پاڵ ئەوەشدا هەڵگری دووانە فلاشێکی جۆری LEDـە.

کامێرای پێشەوەی دوانە هاوێنەیە بە فراوانیی ٥ مێگاپێکسڵ بە ٥ مێگاپێکسڵ، کە دەتوانن وێنەیەکی سێلفی ڕوون بەردەست بخەن.

هەردوو هاوێنەکە خاوەنی تیرەی چاوی f/2.2 و هەڵگری هەریەک لە تایبەتمەندیەکانیی( جۆری جوانی، HDR خێرا، دەنگی سێلفی، هتد…)

تایبەتمەندیی ناسراوەی ڕووخساری تێدا جێگیر کراوە، بستۆکی مۆبایلەکەش لە جۆری USonic Smart Sonarـە بە هەبوونی ڕەتکردنەوەی ژاوەژاوە، هاوشێوەی بەرهەمەکانی ساڵی ٢٠١٧ ئەم بەرهەمەش خاوەنی تایبەتمەندیی Edge Senseـەیە، دەرچەی مۆبایلەکەش لە جۆری USB-Cـەیە و وەشانی ٨.٠ لەسەر جێگیر کراوە.

لە ئێستادا لە چین کڕینی پێشوەختەی بۆ بەردەست خراوە بە نرخی ٥١٢ دۆلار، لە ٢٥ی ئەم مانگەدا لە بازاڕەکانی هەمان وڵاتدا بڵاودەبێتەوە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ