ئەندرۆید 16, كانونی دووه‌م 2018

هەڵسەنگێنەری Master Lu باشترین مۆبایلی ساڵی ٢٠١٧ی دیاریکرد

هەڵسەنگێنەری Master Lu ئاماری ساڵی ٢٠١٧ی بڵاوکردەوە و تێیدا باشترین مۆبایلی ساڵی دیاری کرد.

هەڵسەنگێنەری Master Lu هاوشێوەی هەریەک لە هەڵسەنگێنەرەکانی ئەنتوتو و گیک بێنچ، هەڵسانگاندن بۆ ئاستی توانای جێبەجێکردنی ڕەقەکاڵای مۆبایلە زیرەکەکان دەکات و پاشان کۆمەڵێک خاڵی پێدەدات، بەم جۆرەش لە دیدگای خۆیەوە باشترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٧ بە ئاماری هەڵسەنگێنەرەکەی دیاری کردووە.

بەڵام هاوشێوەی هەڵسەنگێنەرەکانی دیکە دڵخواز نیە چونکە زیاتر لە چین بایەخ بەم هەڵسەنگێنەرە دەدرێت، بە شێوەیەکی گشتی هەڵسەنگێنەرەکە زیاتر بایەخ بەو مۆبایلانە دەدات کە کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەکەن.

لە ئەنجامی هەڵسەنگێنەرەکەدا، لە پلەی یەکەمدا مۆبایلی نۆبیا Z17 دیدەنی دەکرێت بە کۆکردنەوەی 167988 خاڵ کە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر) سناپدراگۆن ٨٣٥ـە، دوای ئەویش هواوەی مەیت ١٠ پڕۆ دێت بە هەندێک خاڵی کەمتر کە توانیویەتی 167467 خاڵ بەدەست بهێنێت کە هەڵگری چیپ(پڕۆسێسەر) کیرین ٩٧٠ـەیە.

دوا بە دوای ئەویش پلەی ٣ دراوە بە HTC U11 و پلەی ٤ دراوە بە نوبیا Z17S، دواتریش پلەکانی ٥ و ٦ بە گووگڵ پێکسڵ ٢ ئێکس ئێڵ و سامسۆنگ گالەکسی نۆت ٨ دراوە.

وێنەی ڕیزبەندییەکە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ