هەواڵ
16, كانونی دووهم 2018
پڕ فرۆشترین یارییەکانی هەفتەی ڕابردوو لە بەریتانیا
لە دووەمین هەفتەی ساڵی ٢٠١٨ بۆ پڕ فرۆشترین یارییەکان لە بەریتانیا، بە شێوازی بەرجەستەیی یاری Grand Theft Auto V پلەی یەکەمی داگیر کرد.
لەو کاتەی کە یاریەکە بڵاوبۆتەوە تا ئێستا، هیچ کاتێک لە لیستی ٤٠ پڕ فرۆشترین یارییەکانی هەفتەدا نەچۆتە دەرەوە، نزیک بۆتەوە لە ژمارە پێوانەیی Who Wants To Be A Millionaire، کە توانیویەتی ١٨ هەفتە پلەی یەکەم داگیر بکات، یاری GTA V تاوەکو ئێستا ١٤ هەفتە لە پلەی یەکەمدا جێگیر بووە.
لیستی پڕ فرۆشترین یارییەکانی هەفتەی ڕابردوو، لە بەریتانیا بەمجۆرە بووە:
1. Grand Theft Auto V.
2. Call of Duty: WWII.
3. FIFA 18.
4. Assassin’s Creed Origins.
5. Mario Kart 8 Deluxe.
6. PlayerUnknown’s Battlegrounds.
7. Star Wars Battlefront II.
8. The Legend of Zelda: Breath of the Wild.
9. Forza Motorsport 7.
10. Super Mario Odyssey.