شاومی

ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI X بە ژیری دەستکردەوە بڵاودەبێتەوە

لە میانەی پرسیار و وەڵامی ڕاستەوخۆدا، جێگری سەرۆکی دابەشکاری نەرمەکاڵای MIUI، کە ناوی (Huang Longzhong)ـە، ڕایگەیاند کە کۆمپانیای شاومی دەستی کردووە بە کارکردن لە وەشانی ١٠ـیەمی ڕووکاری بەکارهێنەری MIUIـدا، تەنها سەرەداوێکی کەمی ئاشکرا کرد و زانیارییەکی ئەوتۆی ئاشکرا نەکرد.

دوای ئەوەی وەشانی MIUI 9 بە سەرکەوتوویی بەردەست خرا و ڕەوانە کرا بۆ هەندێک لە بەرهەمەکانی شاومی و ئێستاش لە باروودۆخی ناردندایە بۆ هەندێکی دیکە، شاومی بیر لە بەرهەم هێنانی وەشانی ١٠ی ئەو ڕووکارە دەکاتەوە وا پێشبینی دەکرێت بە ناوی MIUI X بڵاوبکرێتەوە، لە ناویدا سەرنجێکی ئێجگار زۆر بە تایبەتمەندیی ژیری دەستکرد دەدات و تێیدا جێگیر دەکات، چاکسازیەکی زێدەتر لە ڕووکارەکەدا بە ئەنجام دەگەیەنێت.

پێشبینی دەکرێت لە نیوەی ئەمساڵدا MIUI 10 یان MIUI X بەردەست بخرێت، بۆ بەرهەمەکانی شاومی.

سەرچاوە :

16 كانونی دووه‌م، 2018