10
سۆنی 16, كانونی دووه‌م 2018

نوێترین زانیارییە دزەپێکراوەکان دەربارەی Sony Xperia XZ Pro

 

لە نوێترین زانیارییە پێشبینیکراوەکان و دزەپێکراوەکان دەربارەی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی داهاتووی کۆمپانیای سۆنی، زانیارییەکان ئەوە دەردەخەن کە کۆمپانیای سۆنی بە نیازە لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨، مۆبایلێک بە ناوی سۆنی ئێکسپێریا XZ Pro نمایش بکات.

وا بڕیارە خاوەنی ڕوونمایەکی ئۆڵید بێت بە قەبارەی ٥.٧ ئینچ، بە ڕوونی 4K و لە شێوازی بێ لێوار بە ڕەهەندی ١٨:٩.

لە دواوەی مۆبایلەکەدا خاوەنی دوو کامێرا بێت، فراوانیی یەکێکیان ١٨ مێگاپێکسڵ بێت بە قەبارەی پێکسڵی ١.٣٣ مایکرۆمەتر، ئەوەی دیکەشیان فراوانییەکەی ١٢ مێگاپێکسڵ بێت بە قەبارەی پێکسڵی ١.٣٨ مایکرۆمەتر.

کامێرای پێشەوەی هەروەکو زۆربەی بەرهەمەکانی دیکەی کۆمپانیای سۆنی، خاوەنی فراوانیی ١٣ مێگاپێکسڵ.

لە پاڵ ئەوەنەشدا خاوەنی ڕامێکی ٦ گێگابایت و بیرگەیەکی ناوەکی تا ١٢٨ گێگابایت دەبێت، چیپ(پڕۆسێسەر)ی مۆبایلەکەش لە جۆری سناپدراگۆن ٨٤٥ دەبێت و توانای کارپێکردنی بیرگەی دەرەکی دەبێت.

مۆبایلەکە وا پێشبینی دەکرێت کە دژە ئاو و تەپ و تۆز بێت بە بڕوانامەی IP68، هەڵگری پاتریەکی ٣٤٢٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر) دەبێت.

نرخی پێشبینی کراویی مۆبایلەکەش بریتیە لە ٩٣١ دۆلار لە چین.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ