شاومی 17, كانونی دووه‌م 2018

نوێترین زانیارییەکان دەربارەی Xiaomi Mi Max 3

لە دوای سەرکەوتنی هەردوو نەوەی پێشووی زنجیرەی شاومی می ماکس، کۆمپانیای شاومی لە ئێستادا سەرقاڵی پەرەپێدانی نەوەیەکی نوێیە بە ناوی شاومی می ماکس ٣.

 

چەند کاتژمێرێک بەر لە ئێستا نوێترین وێنەی پێشبینیکراو لە مۆبایلەکە بڵاوبوویەوە، بەدەر لە وێنەکەش کۆمەڵێک زانیاریی دەربارەی تایبەتمەندییەکانیشی بەردەست خرا.

لە میانەی زانیارییە بەردەست خراوەکاندا، ئاماژە بە ڕوونمایەکی قەبارە ٧ ئینچ بە ڕەهەندی ١٨:٩ و چیپی سناپدراگۆن ٦٣٥ کراوە، لەگەڵ ئەوەنەشدا دەڵێت مۆبایلەکە خاوەنی کامێرایەکی دوانە هاوێنە دەبێت لە دواوەیدا و لە پێشەوەیدا خاوەنی کامێرایەکی تاک هاوێنە دەبێت بە فراوانیی ٥ مێگاپێکسڵ.

 

بەپێی زانیارییەکان بێت دوو ئاست لە مۆبایلەکە بەردەست دەبێت، یەکێکیان ڕامەکەی ٣ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٦٤ گێگابایت دەبێت، جۆرەکەی دیکەیان ڕامەکەی ٤ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ١٢٨ گێگابایت دەبێت.

هەڵگری پاتریەکی ٥٥٠٠ (مللی ئەمپێر.کاتژمێر) دەبێت، زانیارییەکانی ڕابردوو دەریان خست مۆبایلەکە نەک لە ڕام و بیرگەدا بە دوو ئاست بەردەست دەبێت، بەڵکو مۆبایلەکەش بە دوو جۆر چیپی جیاواز بەردەست دەبێت کە یەکێکیان سناپدراگۆن ٦٣٠، ئەوەی دیکەیان سناپدراگۆن ٦٦٠، بەڵام زانیارییە نوێیەکان تەنها دەربارەی یەک چیپ دەدوێن.

 

نرخی مۆبایلەکە دوای نمایش کردنی، پێشبینی دەکرێت لە ٢٦٥ دۆلارەوە دەست پێبکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ