سامسۆنگ 18, كانونی دووه‌م 2018

سامسۆنگ ئەمساڵ لە چیپ( پڕۆسێسەر)ی هەڵگری ژیری دەستکرد دەبێتە ڕکابەری هواوەی و ئەپڵ

کۆمپانیای ئەپڵ و هواوەی دوو کۆمپانیا بوون کە لە ساڵی ٢٠١٧ـدا گرنگیان بە ژیری دەستکرد داو لە چیپەکانیاندا جێگیر کرد، بەڵام ئەمساڵ وا دەردەکەوێت کە ئەو دوو کۆمپانیایە ڕکابەرێکیان بۆ پەیدا ببێت ئەویش کۆمپانیای سامسۆنگە، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان بێت کۆمپانیای سامسۆنگ سەرقاڵی گەشەپێدانی یەکەی ئەنجامدەری هەستە دەمار(NPU) بۆ مۆبایلەکانی کە ناسراوە بە ژیری دەستکردیی چیپ.

بە پێی سەرچاوەیەکی نەزانراویی کۆریا بێت، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا چیپی جێگیر کراو بە یەکەی ئەنجامدەری هەستە دەمار(NPU) نمایش دەکرێت لەلایەن سامسۆنگەوە.

کۆمپانیای سامسۆنگ لە نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ـەوە سەرقاڵی گەشەپێدانی بووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی خواستی هەبووە لەوانەی ڕکابەرەکانی باشتر بێت بۆیە نمایش کردنی دەکەوێتە نیوەی دووەمی ئەمساڵەوە.

بەهۆی یەکەی ئەنجامدەری هەستە دەمارەوە توانای ئەنجامدانی باشتر و خێراتر دەبێت، شیکردنەوە و کاڵەکردنی زانیارییەکانیش دەتوانێت زۆر بە خێرایی و گونجاوی بەئەنجام بگەیەنێت بەبێ پێویست بوون بە خزمەتگوزاری هەوری(پێگەی سەرهێڵی بارکردن)، دەبێتە هاوکاریکەرێکی ئێجگار نایاب بۆ توانای پاتری تا پاتری مۆبایلەکە کەمترین وزە بەفیڕۆ بدات بۆ ئەنجامدانی کارەکانی.

وا بڕیارە لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایلەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨، کۆمەڵێک زانیاریی لەسەر بەردەست بخات یان وەک پیشەی هەمیشەیی خۆی بە نهێنیی بیهێڵێتەوە، یەکەم مۆبایلیش کە چیپەکەی هەڵگری یەکەی ئەنجامدەری هەستە دەمار دەبێت بریتی دەبێت لە گالەکسی نۆت ٩، کە وا بڕیارە لە مانگی ٩ی ئەمساڵدا نمایش بکرێت.

بەڵام پێگەی فۆن ئێرینا ڕایەکەی جیاوازتری هەیە لە جی ئێس ئێم ئێرینا و پێی وایە، لە گالەکسی ئێس ٩ و ئێس ٩ پڵەسیشدا ئەگەر هەیە بینەری چیپێکی جێگیر کراو بە ژیری دەستکرد بین، بۆیە لە ئێستادا دەبێت تەنها چاوەڕێ بکەین بۆ کۆنگرەکەی مانگی داهاتوو تا بزانین چی ڕوودەدات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ