10
رەقەکاڵا 18, كانونی دووه‌م 2018

سامسۆنگ چیپ(پڕۆسێسەر)ی Exynos 7872 بە فەرمی نمایش کرد

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی چیپ(پڕۆسێسەر)ی ئێکسینۆوس ٧٨٧٢ نمایش کرد، کە سەر بە زنجیرەی پێنجی ئێکسینۆوسە و یەکەمین مۆبایل کارکردوو بەم چیپە، دوێنێ ڕاگەیاندرا بە ناوی مەیزوو ئێم ٦ ئێس.

 

لەسەر بناغەی ١٤ نانۆمەتریی بنیات نراوە، پڕۆسێسەری سەرەکییەکەی خاوەنی ٦ ناوکە کە ٢ ناوکیان لە جۆری کۆرتێکس ئەی ٧٣ـیە بە خێرایی لەرەلەریی ٢.٠ گێگاهێرتز، ٤ ناوکەکەی تریش لە جۆری کۆرتێکس ئەی ٥٣ـیە بە خێرایی لەرەلەریی ١.٦ گێگاهێرتز، هەڵگری پڕۆسێسەری گرافیکی مالی جی ٧١ـیە.

توانای تۆمارکردنی گرتەی ڤیدیۆیی هەیە تا ڕوونی ١٠٨٠ پێکسڵ بە ١٢٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا، بە توانای تۆمارکردنی مەودای جوڵەی پانیی زیرەکی.

دەتوانێت پشتیوانی لە ڕوونیی ڕوونمای ١٢٠٠ پێکسڵ بە ١٩٢٠ پێکسڵ بکات واتە FHD بە ڕەهەندی ١٨:٩.

 

هەڵگری مۆدێمی LTE Cat 7CAـە کە دەتوانێت لە چرکەیەکەدا ٣٠٠ مێگابت دابگرێت و ١٥٠ مێگابت بار بکات.

خاوەنی وای-فای دوانە باندی 802.11nـە و وەشانی بلوتوثیی ٥.٠ـە، لەپاڵ ئەوەنەشدا پشتگیریی لە تایبەتمەندیەکانی ( GPS, GLONASS, BeiDou, Galileo, FM) دەکات.

 

پشتگیریی لە ڕامی جۆری LPDDR3 دەکات، بیرگەی ناوەکیی پشتیوانی لێکراو لەلایەن چیپەکەوە لە جۆری eMMC 5.1ـە، لە توانایدایە پشتیوانی لە بیرگەی دەرەکی بکات لە جۆری SD 3.0.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ