10
ئەپڵ 18, كانونی دووه‌م 2018

تایبەتمەندیی ناچالاکردنی خابوونەوەی پڕۆسێسەری سەرەکی ئایفۆنەکان لە وەشانی داهاتوودا بەردەست دەبێت

هەروەک زوو لە بابەتێکدا ئاماژەمان پێدا کە کۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلە کۆنەکانی پڕۆسێسەری سەرەکیان هێواش دەکاتەوە، لە پێناو تەمەنی زیاتری پاتری مۆبایلەکەدا.

ئەپڵ ڕوونکردنەوەی ورد دەدات دەربارەی هێواش کردنەوەی ئایفۆنە کۆنەکان

لە دوای ئەوەی ئەو باسەوە چەندین داوا بەرەو ڕووی کۆمپانیای ئەپڵدا بەرز کرایەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ (تیم کوک)، لە نێوترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ ABC News دەربارە ئەم باسە دوا.

وتی لە وەشانی داهاتوودا تایبەتمەندیی ناچالاکردنی خاوبوونەوەی ئایفۆنەکان بەردەست دەخەین، کە وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا وەشانێکی نوێ لە IOS 11 بەردەست بخرێت.

ئاماژەی پێدا بە خاڵێکی گرنگ داو ڕایگەیاند ‘ ئێمە تەندروستی پاتری مۆبایلەکانیان دەدەینە دەستی خەڵکیەوە(بەکارهێنەرانمانەوە)، کە ئەم باسە زۆر زۆر ڕوونە’.

ئەم وەشانە نوێیە دەبێتە ئاشکرا کەرێکی زیاتریی ڕوون بۆ بەکارهێنەران، تاوەکو بزانن کەمکردنەوەی خۆکاری توانای جێبەجێکردن(خێرایی) مۆبایلەکە، هەوڵێکە بۆ ڕێگری کردن لە کوژانەوەی چاوەڕوان نەکراویی مۆبایلەکەیان.

بەمزووانە بەشی ناچالاکردنی کەمکردنەوەی توانای پڕۆسێسەری سەرەکی بەردەست دەخرێت، بەڵام بەڕێوەبەری جێبەجێکاریی کۆمپانیای ئەپڵ پێشنیار ناکات کە ئەو بەشە ناچالاک بکرێت، چونکە گەر بێت و مۆبایلەکەیان ڕوو لە خابوونەوە نەکات ئەوە دەبێتە زیانێکی گەورە بۆ پاتری مۆبایلەکەیان.

 

هەروەها تیم کوک پشتیوانیی لە بڕیاری خاوکردنەوەی ئایفۆنە کۆنەکان دەکات، چونکە بۆ ڕووکاری بەکارهێنەری ئایفۆنە کۆنەکان بەوجۆرە گونجاوترە، دەشلێت بۆ ئێمە واباشتر بوو نرخی پاتریەکان کەمتر بکەینەوە وەک لەوەی بە خۆڕایی بیدەین بە بەکارهێنەران.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ