10
سامسۆنگ 18, كانونی دووه‌م 2018

سامسۆنگ بە نیازە کامێرای سێلفی بخاتە ژێر ڕوونماوە

پەنجەمۆری مۆبایلەکان بەهۆی بێ لێوار بوونی مۆبایلەکانەوە، کەوتە پشتەوەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە، بەڵام لە ئێستادا وابڕیارە بگەرێتەوە بۆ پێشەوەی ڕوونما بەڵام لە ژێریدا جێگیر بکرێت.

بێگومان وەک دەزانن کامێرای سێلفی و هەستەوەرەکانی دەوروبەری هاوشێوەی پەنجەمۆر ناتوانرێت بخرێتە دواوە بەهۆی بێ لێوار بوونەوە، بەڵکو دەبێت وەک ئایفۆن ئێکس و مۆبایلی Essential دەبێت بخرێتە سەر ڕاگری Notch یان لێوارێکی تەنک.

 

بەپێی داهێنان نامەیەکی کۆمپانیای سامسۆنگ بێت، کۆمپانیایەکە بە نیازە هەریەک لە بەشەکانی دەنگ بڵاوپێکەرەوەی پەیوەندی و بەشەکانی هەستەوەر بکاتە ژێر  ڕوونماوە واتە بەبێ پێویست بوون بە لێوار، پێشتر لە مۆبایلی شاومی می میکس ـدا دەنگ بڵاوپێکەرەوەی پەیوەندی ئەم کارەی بۆ ئەنجام درا بەڵام دەنگێکی گونجاوی نەبوو، کامێرای سێلفی مۆبایلەکەش برایە بەشی خوارەوە.

 

داهێنان نامەکان پێمان دەڵێن کە هەریەک لەو بەشانەی کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا لە بەرهەمەکانی داهاتوویدا، کۆمپانیای سامسۆنگ بە نیازە بیانخاتە بەشی سەرەوەی ڕوونما و لەوێدا بوونیان هەبێت و چوار دەوریان بە ڕوونما دەورە درابێت، واتە تەنها بەشێوەیکی بچووک بوونی هەبێت بۆ کامێرا و دەنگ بڵاوپێکەرەوە و هەستەورەکان و لە هەمان کاتدا بتوانی چواردەوەی ڕوونما ببینیت بەبێ پێویست بوون بە ڕاگر و لێوار.

 

تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەک سەرکەوتوو نەبووە لە دروستکردنی کامێرایەکی سێلفی لەو جۆرەدا، بێگومان کارێکی قورس دەبێت بۆ سامسۆنگ بەڵام ئەستەم نیە، تا ئێستاش دیار نیە ئەو بەرهەمەی بەمجۆرە دەبێت ناوی چی دەبێت یان سەرکەوتوو دەبێت لە دروستکردنیدا، تەنها دەزانرێت ڕوونماکەی لە جۆری ئۆلید دەبێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ