ئەندرۆید 19, كانونی دووه‌م 2018

ناوی سەرەتایی Android 9.0 ئاشکرا کرا

ئەندازیارانی گووگڵ کە تایبەتن بە پڕۆژەی سەرچاوە کراوەی ئەندرۆید، لە نوێترین ڕاگەیاندراویاندا ناوی وەشانی داهاتوویان وەک Pi ناساند، بە پێی زۆرینەی پێشبینیەکان بێت کورتکراوەی ووشەی Pie.

کە لە زمانی کوردیدا وەک بۆرەک یان کولێرە بە قیمە واتاکاری بۆ کراوە، مەرج نیە ناوەکە بەوجۆرە بێت بەڵکو لێ نزیکی ئەو دوو پیتەیە لە ووشەی Piـیەوە بۆی پێشبینی کراوە.

بێگومان ئەو ناوەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆ ئێستا تەنها ناوی سەرەتایی پڕۆژەکەیە بە مەبەستی گەشەپێدانی، وا بڕیارە لە چارەکی سێیەم یان چوارەمیی ئەمساڵدا لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا وەشانی ٩.٠ ئەندرۆید نمایش بکرێت.

یەکەمین مۆبایلیش کە ئەم وەشانەیان پێدەگات بریتی دەبێت لە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی گووگڵ، ئەگەر بێت و ئەمساڵ گووگڵ پێکسڵ ٣ نمایش بکرێت، دەشێت یەکەم مۆبایل بێت کە کار بەم وەشانە بکات.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ