ئەندرۆید 19, كانونی دووه‌م 2018

دەشێت مۆبایلی Razer 2 لەگەڵ لاپتۆپی پڕۆژەی Linda لەمساڵدا بڵاوبنەوە

ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای ڕەیزەر ناوازەترین و یەکەمین مۆبایلی لە جیهاندا نمایش کرد تایبەت بە یاریە ڤیدیۆیەکان، کە ڕوونماکەی لە جۆری IGZO بوو لە توانایدایە ١٢٠ چوارچێوە لە چرکەیەکەدا بۆ یاریەکان بەردەست بخات.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان بێت، کۆمپانیایەکە بە نیازە نەوەیەکی نوێ لەم مۆبایلە بڵاوبکاتەوە، بە ناوی Razer Phone 2 لە پێشانگای IFAـدا، کە دەکەوێتە مانگی ٩ی ئەمساڵەوە.

پێشبینی دەکرێت لەگەڵ ئەو مۆبایلەدا لاپتۆپی پڕۆژەی Linda بڵاوبکرێتەوە، کە ئەم جۆرە لاپتۆپە دەتوانێت مۆبایلەکە وەک ماووس بۆی بەکارببرێت، لە توانایدایە زانیاریی سەر مۆبایلەکە بگوازێتەوە بۆ سەر ڕوونمای لاپتۆپەکە.

لاپتۆپەکە کە ڕامی ٨ گێگابایت و بیرگەی ناوەکی ٢٠٠ گێگابایتە، چیپ(پڕۆسێسەر)ی سناپدراگۆن ٨٣٥ لەسەر جێگیر کراوە، ڕوونماکەی هاوشێوەی مۆبایلەکە لە ئاستی ڕوونی QHDـدایە و قەبارەکەی ١٣.٣ ئینچە، لە پێشانگای ئامێرە ئەلکترۆنیە بەکاربەرەکان بۆ ساڵی ٢٠١٨ نمایشکرا، وا بڕیارە دووبارە نمایش بکرێتە و نرخی جیهانی لاپتۆپەکەش ئاشکرا بکرێت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/5gKu-T13vXs” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ