ئامێرە هەمەجۆرەکان
19, کانوونی دووەم 2018
جۆرێکی نوێی سێپا”ستاند” بۆ فۆتۆگرافی

کۆمپانیای Velbon جۆرێکی نوێی ستاند (سێپا)ـی درووست کرد، ستاندەکە بریتیە لە کورسییەکی ۳ پێ و ستونێکی درێژکراوە بۆ بەستن و دانانی کامێرای فۆتۆگرافی کە یارمەتیدەرە بۆ ئەو فۆتۆگرافەرانەی کە کارەکەیان سەختە و پێویستی بە بە پێوە وەستانێکی زۆر هەیە، وەک فۆتۆگرافەرانی وەرزشی.
ستاندەکە بە Chairpod ناودەبرێ و بەرهەمی کۆمپانیای Velbonــی چینیە و ژمارە مۆدێلی Chairpod HY 127 ــی وەرگرتووە، زۆرترین درێژی ستاندەکە دەگاتە ۱۲٨ سانتیمەتر و توانای هەڵگرتنی ٨۰ کیلۆگرام قورسایی هەیە.

ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!