ئەندرۆید
20, ئاب 2012
7 لە هەرە خۆشترین و بەناوبانگترین یاریەکانی ئەندرۆید گەیمی سێیەم (Modern Combat 3)
دوای ماوهیهك له ڕێكلام كردن و چاوەڕوانییەکی زۆر بۆ وهشانی نوێی ئهو گهیمه بهناوبانگه، له كۆتایدا گهیم لۆفت ئهو گهیمهی بلاو كردهوه و سەرەتا لە ئاپ ستۆری ئەپڵ دەرکەوت و ئێستا له مارکێت پلەیسی ئەندرۆید ئامادهیه بۆ داگرتن ،ئەم گەیمە هەر لەسەرەتای دەرکەوتنی پلهی یهكهمی ئاپ ستۆر و مارکێت پلەیسی داگیر كرد و بهكارهێنهران به باشترین گهیمی ناوزهند دهكهن له گهیمه جهنگییهكاندا. چیرۆکی یاریەکەش بریتیە لە شەڕکردن بۆ ڕزگارکردنی ئەمریکیەکان.

ئەم گەیمە بەوە جیادەکرێتەوە لە گەیمە جەنگیەکانی تر کە جوانترین و بەرزترین گرافیکی هەیە و دڵنیام هەرگیز بێزار نابن لە ئەنجام دانی گەیمەکە، لەم وەشانە تازەیەدا بە بەراورد بە هەردوو وەشانەکەی تر کۆمپانیای گەیم ڵۆفت کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوەزەی بۆ یاریەکە زیاد کردووە ، یەکێک لەو تایبەتمەندیانەش یاریکردنە بەشێوەی ئۆنڵاین واتا لەگەڵ چەند کەسێکی تر لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە کە زیاتر لە ١٢ کەس دەتوانن لە یەک کاتدا یاری بکەن لەگەڵ یەکتر.

یاریەکە لە ١٣ شوێنی جیاواز ئەنجام دەدرێت کە نزیکەی ٩٠ قۆناغ لەخۆ دەگرێت ، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر چێژ وەرگربن لە یاریەکە ٦ نەخشەی جۆراوجۆر و ٧ شێوازی یاریکردنی جیاوازی تێدایە ، هەروەها ئێوەی بەڕێز دەتوانن بە چەند شێوەیەک یاریەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=mdF0EvDwH-Y[/youtube]
[tabs]
[tab title=”زانیارییەکان”]وەشان: 1.0.1
قەبارە: 704 مێگابایت
بەرهەمهێنەر:Gameloft
سیستمی ئیشپێکەر:Androit 2.1 یان بەرزتر.[/tab]
[tab title=”داگرتن”]فایلی دابەزاندنی یاریەکە
http://www.mediafire.com/?n72awv2iby83sdf
فایلی تەواوکەری یاریەکە
بەشی یەکەم
بەشی دووەم
بەشی سێیەم
بەشی چوارەم
[/tab]
[tab title=”چۆنیەتی دابەزاندنی یارییەکە”]* سەرەتا بەهۆی ئەم بەرنامە بچوکەوە WhitSoft File Splitter هەر چوار بەشەکە بەیەکەوە ببەستەوە وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە:
[image src=”http://i45.tinypic.com/2eyw7l4.png” lightbox=”yes” align=”right”]
[image src=”http://oi47.tinypic.com/9qz67d.jpg” lightbox=”yes” align=”right”]
*ئێستا فایلەکەن بە WinRAR دەربهێنە.
*لە کۆتاییدا فایلەکان بخەرە سەرمیمۆری و لەم شوێنەدا (/sdcard/android/data) بیان لکێنە (Paste)یان بکە [/tab]
[/tabs]
چاوەڕوانی گەیمی چوارەم بن!