10
ئای ئۆ ئێس 20, كانونی دووه‌م 2018

لە ڕێگەی ئەپی WunderList پلانەکانت بە ڕێکیی بنوسەرەوە و بیرۆکەکانت باشتر بکە و کۆیان بکەرەوە

دەزانین گرنگترین ئەپەکان لە ئامێرەکان بوونی ئەپی داگرتن و دەستکاریی ڤیدیۆ و دەستکاری وێنەیە، لەگەڵ ئەمانەش بوونی ئەپێک کە تێبینییەکان هەڵ بگرێت گرنگە و ئێستا ئەم جۆرە ئەپە لە هەموو مۆبایلێک و کۆمپیوتەرێک هەیە، بەڵام چی بۆ ئەپێکی باشتر و سادە کە دەتوانێت پلانەکانمان بە سادەیی و تایبەتمەند بەهۆی چەند لیستێکەوە هەڵ بگرێت؟ ئەم بابەتە ئەپی WunderList لە خۆ دەگرێت و گرنگیی و تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکانی ڕوون دەکاتەوە. وندرلیست یارمەتی ملیۆنان بەکارهێنەر دەدات لە باشترکردنی بیرۆکەکانیان و دانان و کارکردن لەسەر پلانەکانیان، یارمەتیدانیان لە باشترکردنی ئەو بیرۆکانەی ڕۆژان کە ئاڵۆزیان کردوویت و نازانیت چۆن کۆیان بکەیتەوە، نوسینەوەی پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ کەسانی تر هەروەها ڕێگەپێدانت بەوەی هەموو ئەم کارانەت هاوبەشی پێبکەی بۆ کەسانی ناو ژیانت. جیاوازیی کاری بەرنامەی وندەرلیست ڕووکارێکی دوور لە ئاڵۆزییە، دانانی لیستە بۆ هەر پڕۆژەیەک و بیرۆکەیەک کە کۆیان دەکاتەوە. بینین یان نوسینی بیرۆکەکانیش دێڕێکە و دەتوانیت لە ژێرەوە تێبینیی دەربارەی بنوسیت. تایبەتمەندییەکانی وندرلیست بزانە و بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایلەکان دایبگرە. تایبەتمەندییەکان:

  • دروست کردنی لیست کە ئەم لیستانە پڕۆژەکانتە و لە ناو ئەم لیستە بیرۆکەکان بنوسە، لە ناو ئەم بیرۆکانە ئاگادار کەرەوە یان بەرواری جێبەجێ کردن – تێبینی – هاوئەرک بنوسە و پەڕگەیەکیش بۆ ئەم پڕۆژەیەت دابنێ. دەشتوانیت شتی زیادە بۆ پڕۆژەکەت لە بەشی Comment بنوسیت.
  • چاپ کردنی بیرۆکەی پڕۆژەکان لە ڕێگەی پرێنتەوە، ئەمەش بۆ بەرجەستە کردنی بیرۆکەکان لە ژیانی ڕۆژانەت تایبەتمەندییەکی بەسوودە.
  • دروست کردنی پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان تۆ و کەسانی تردا! ئەمە لە باشترین تایبەتمەتدییەکانی وندەرلیستە و بۆ کاری هاوبەش و کۆمەڵ یارمەتییدەرێکی نایاب دەبێت.
    دانانی هەژمارێکی وندەرلیست بۆ خاوەنداریەتیی پڕۆژەکان و بیرۆکەکان لە هەر ئامێرێک، یان هێنانەوەی لیستە سڕاوەکانی هەژمارەکەت.
  • دوای جێبەجێ کردنی هەر بیرۆکەیەک هێڵێکی لێ بدە وەک ڕێکارێک بۆ تەواو کردنی پڕۆژەکەت هەنگاو بە هەنگاو و سادە کردنی پڕۆژەکە.
  • دانانی پاش بنەما (باکگراوند) بۆ پشتەوەی پڕۆژەکان. هەڵبژاردنی پاش بنەمای دڵخوازیی خۆت.
  • ناردنی داواکاریی بۆ هاوڕێکانت بۆ جێبەجێکردنی ئەرک و بە پێچەوانەوە.

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید

داگرتن بۆ سیستەمی ویندۆوز

داگرتن بۆ سیستەمی ماک

بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ