10
بابەتی گرینگ 20, كانونی دووه‌م 2018

زانیارییەکان دەربارەی مۆبایلی داهاتووی سۆنی لە کۆنگرەی MWC 2018

سۆنی بەشداریی لە کۆنگرەکانی جیهانی مۆبایل دەکات و بەرهەمی مۆبایلیشی دەبێت. مانگی داهاتوو ۲۰۱٨/۲ لە گرنگترین ڕووداوەکانی تەکنەلۆژیای مۆبایل دەبێت چونکە هەموو کۆمپانیا گەورەکانی بواری مۆبایل بەرهەمی خۆیان دەبێت. لەوانەش کۆمپانیاکانی سۆنی و سامسۆنگ و LG و HTC و هتد… سامسۆنگ گالەکسی S9 و LGـیش LG G7 ڕادەگەیەنن. دەربارەی مۆبایلی کۆنگرەی MWC 2018ـی سۆنی چی دەزانین؟

وەک ساڵانی پێشتر لەم کۆنگرەیەشدا سۆنی مۆبایلێکی ئاست بەرز ڕادەگەیەنێت کە لە باشترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەبێت. وێنەی پێشبینیی کراوی مۆبایلەکە لە پێگەکان بڵاوبوەتەوە و وای بۆ دەچن کە مۆبایلی ڕاستەقینەی سۆنی بێت. دەنگ و باسی مۆبایلەکانی سۆنی لەم دواییەدا دیزاینێکی نوێی مۆبایلەکان بوو، کە سۆنی پشت بە دیزاینێکی تر دەبەستێت کە کۆمپانیای ناوبراو ئەمەی پشتڕاست کردەوە. ئەمەش وێنەیەی پێشبینیی کراوی مۆبایلەکە:

دەتوانین ناوی ئەم مۆبایلە بنێین سۆنی ئێکسپێریا XZ2، کە ماوەیەک پێش ئێستا بە کۆدی H8216 بڵاوبوویەوە کە ئاماژەی بە مۆبایلێکی بێ لێوار دەکرد هەر بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەکرێت کۆدی ئەم مۆبایل بێت. تایبەتمەندیی مۆبایلەکە دزەپێکراوە و هەڵگری تایبەتمەندیی جیاوازە، لەوانە بوونی کامێرایەکی دووانە هاوێنە و ڕوونمایەکی بێ لێوار و هەڵگری پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥، هەروەها خاوەن بڕوانامەی IP68ـی نێودەوڵەتییە بۆ بەرگری لە ئاو و تۆز.

بەرواری کۆنگرەی ئەم کۆمپانیایە ۲/۲٦ـە و بەرهەمە ئاست بەرزەکەی نمایش دەکات.

بۆچونی تۆ