فۆتۆگرافی
20, كانونی دووهم 2018
تایبەتمەندییەکانی کامێرای Hasselblad H6D-400C، کە توانای چرکاندنی وێنەی هەیە بە ڕوونی ٤٠٠ مێگاپێکسڵ

دیزاین
کامێراکە دیزاینێکی سەرنج ڕاکێشی هەیە و بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەترە لە کامێراکانی جۆری میرۆرلێس و DSLR ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گەورەیی هەستەوەرەکەی.
توانای پارچە پارچە کردنی هەیە بۆ چەند بەشێکی جیاواز وەک (ڤیوفایندەر، هەستەوەر، هاوێنە، گریپی باتری).
هەستەوەر(سێنسۆر)
هەستەوەرێکی ١٠٠ مێگاپێکسڵی هەیە لە جۆری CMOS کە لەلایەن سۆنییەوە لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکرا.
قەبارەی هەستەوەرەکە 53.4×40.0 میلیمەترە کە لە هەستەوەری جۆری فوولفرێم گەورەترە.
هەستەوەرەکە تەکنەلۆژیای چەند وێنە(Multi shot) یان بە ناوێکی دیکە پێی دەوترێ “pixel shift” کە لە کامێراکانی Olympus OM-D E-M5 II و Sony a7R III بوونی هەیە بەکاردەهینێت بۆ لێکدانی چەند وێنەیەک و کۆگاکردنی بە ڕوونی ٤٠٠مێگاپێکسڵ.
هەستەوەرەکە بڕی داینامیک ڕەینجی ئێجگار بەرزە و 15-stop ـــە و مەودای ISOـی بریتیە لە 64-12800 کە وادەکات وێنەیەکی نایاب و کەمترین نۆیزمان دەست بکەوێت.
کرتە بکە بینەری وێنەی چرکێندراو بە کامێراکەبن .

نرخی کامێراکە ٤٨٠٠٠ دۆلارە و لە مانگی ٣ــی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و لە ئێستاشدا بە شێوەی کرێ و داواکردنی پێشوەختە بەردەستە.
بینەری ڕیکلامی سەرەکی کۆمپانیای هاسل بلاد بن بۆ کامێراکە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!