10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 20, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

وەنپڵەس ژمارەی تەواوی زیانپێگەیشتووانی هێرشەکەی هەفتەی پێشوو خستەڕوو

پاش ئەوەی کە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی هەڵەیەک لە سیستەمی کۆمپانیەی وەنپڵەس کە پەیوەسبوو بە هەژماری بانکی بەکارهێنەرانی دەرکەووت کە ژمارەیەکی زۆر لەبەکارهێنەران زانیارییەکانیان دزراوە و راستەوخۆ کۆمپانیای ناوبراو هەستا بە ڕاگرتنی هەموو جۆرە هەژمارێکی بانکی لەسەر ئامێرەکانی بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم هێرشە.

کۆمپانیای ناوبراو دوابەدوای ئەم ڕوداوە هەستا بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام لەئێستاشدا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و داوای لێبوردنیان کرد کە بونە نەیانتوانیوە وەک پێویست ئاسایشی ئامێر وسیستەمەکەیان بپارێزن و ناشتوانن وەک پێویست بگەن داوەی لێبوردنێکی شایستە لە زیان بەرکەوتوان بکەن، ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە ئەم هێرشە زانیاری ورد و گرینگی لە هەر هەژمارێک بردووە کە بەر هێرشەکە کەوتووە کە ژمارەی تەواویان ٤٠ هەزار بەکارهێنەرە و ئاگاداری دەدات کە لەکاتی هەرگۆڕانکارییەک لە باڵانسی هەر بەکارهێنەرێک ئەوا بەزووترین کات بانکەکەی و کۆمپانیای وەنپڵەس ئاگادار بکاتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

ئەم هێرشە زیانێکی زۆری لە باوەڕپێکراوی بەرهەمەکانی کۆمپانیای ناوبرا دەدات بەتایبەتی دوای ئەوەی کە تازە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای پەیواندی لە ئەمریکا بەستووە کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر گرێبەست و پارێزراوی ئامێرەکانی و باوەڕپێکراوی بەرهەمەکانی کۆمپانیای وەنپڵەس.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ