ئای ئۆ ئێس 20, كانونی دووه‌م 2018

زۆرترین مۆبایلی ساختە لە ساڵی 2017ـدا لە جۆری Samsung بووە

فرۆشی مۆبایلە ساختەکان شتێکی نوێ نیە و چەندین ساڵە بەردەوامی هەیە، کەسانی دروستکەری مۆبایلە ساختەکان زۆربەی بە جۆرێک دروستی دەکەن، کەسی کڕیار بە ئەستەم بتوانێت لەگەڵ جۆرە ڕاستەقینەکەیدا لێکی جیا بکاتەوە، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی AnTuTuـدا لیستی زۆرترین ئەو مۆبایل و کۆمپانیایانەی بڵاوکراوەیەوە کە زۆرترین بەرهەمی ساختەیان لەلایەن کەسانی دیکەوە لێ دروستکراوە و لەبازاڕەکاندا بڵاوکراونەتەوە.

بەپێی ئاماریی ئەنتوتو بێت لە ساڵی ڕابردوودا 17,424,726 مۆبایل کە لەو هەڵسەنگێنەرەدا تۆمارکراوە %٢.٦٤ی مۆبایلی ساختە بووە. کەسانیی دروستکەری مۆبایلی ساختە کار، هەوڵ نادان بەرهەمی کۆمپانیا نە ناسراوەکان بکەن تەنها بەرهەمی ئەو کۆمپانیایەی کە ناسراون ساختە دەکەن.

 

کۆمپانیای سامسۆنگ %٣٦.٢٣ بەرکەوتووە لە نێوان ئەو کۆمپانیانەی کە بەرهەمەکانیان ساختە دەکرێت، بەمجۆرەش پلەی یەکەمی داگیر کردووە، گالەکسی S7 Edge Europe Edition زۆرترین جار ساختە کاری تێدا کراو پلەی یەکەمی داگیر کرد.

گالەکسی S7 Edge جۆری چینی پلەی دووەمی داگیر کردووە و مۆبایلەکانی دیکەی وەک W2016 و W2017 و گالەکسی ئێس ٨ پڵەس لە لیستی ئەو مۆبایلانەدا دەبینرێت کە زۆرترین جار جۆری ساختەیان لێ بڵاوبۆتەوە.

 

لە دوای ئەویش بەرهەمەکانی ئەپڵ دێت بە ڕێژەی %٧.٧، شاومی بە پلەی سێیەم بە %٤.٧٥، ئۆپۆ ق هواوەی بە پلەی چوارەم و پێنجەم دێن بە داگیرکردنی %٤.٤٦ بە %٣.٤٠.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ