فۆتۆگرافی 21, كانونی دووه‌م 2018

کامێرای Canon EOS 90D لە مانگی ۲ــی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە


لە ماوەی پێشوودا کانون مۆڵەتی فەرمی بۆ یەکێک لە کامێرا نوێیەکانی بە ژمارە سریاڵی DS126741 وەرگرتووە کە بە پێی شیکاریەکانی پێگەی نۆکیشیتا کامێرا پێ دەچێت ئەو کامێرایە EOS 90D بێت.

کامێرای EOS 90D نەوەی نوێی کامێراکانی 70D و 80Dــیە کە کامێرایەکە بۆ ئاستی سەرەتایی.

پێ دەچێت کە کامێراکە ئەم گۆڕانکاریانەی تێدا کرابێت:

  • هەستەوەری جۆری CMOS بە قەبارەی ASP-c و بە ڕوونی ۲٨ مێگاپێکسڵ.
  • بوونی پەیوەستکردنی هەوایی Wi-fi و سیستمی شوێنگر GPS.
  • تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K.

پێگەکە ئەوەشی خستەڕوو کە وا چاوەڕوان دەکرێت کامێراکە لەم مانگە یان مانگی داهاتووە بڵاو بکرێتەوە

بۆچونی تۆ