فۆتۆگرافی
21, کانوونی دووەم 2018
نوێترین کامێراکانی Nikon بناسە و بەرواری بڵاوکردنەوەی بۆ یەکەمجار لە کەی ئای تی ئێنەوە بزانە!

بۆ ساڵانی داهاتوو ئەم کامێرانە لەلایەن نیکۆنەوە بڵاو دەکرێنەوە:
Nikon Fullframe Mirrorless
یەکەمین کامێرای جۆری میرۆرلێسی نیکۆن دەبێت و لەساڵی ۲۰۱٨ بڵاو دەکرێتەوە.
D610s, D620
دوو کامێرای فوولفرەیم دەبن بۆ ئاستی پێشکەوتوو و جێگرەوی کامێرای D610 دەبن و لە ساڵی ۲۰۱٨ ئاشکرا دەکرێن.
D900
جۆرێکی نوێی کامێراکانی نیکۆن دەبێت بۆ ئاستی پێشکەوتوو و لە ساڵانی ۲۰۱٨ـ۲۰۲۰ بڵاو دەکرێتەوە.
D3500
کامێرایەکی ئاستی سەرەتایی دەبێت بە هەستەوەری کڕۆپ و جێگرەوەی کامێرای D3400 دەبێت و لە ساڵی ۲۰۱٨ بڵاودەکرێتەوە.
D7600
جێگرەوەی کامێرای D7500 دەبێت کە لە نەوەی کامێرای D7xxxــەکانی نیکۆنە و لە ساڵی ۲۰۱۹ بڵاودەکرێتەوە.
D760
جێگرەوەی کامێرای D750 دەبێت و لە ساڵی ۲۰۱٨ بڵاودەکرێتەوە.
D5s
لە ساڵی ۲۰۱۹ـ۲۰۲۰ بڵاو دەکرێتەوە وجێگرەوەی کامێرای D5 دەبێت کە بۆ ئاستی باڵا درووست کراوە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!