ئای ئۆ ئێس 21, كانونی دووه‌م 2018

تۆڕی کۆمەڵایەتی زمانەکان ناسراو بە HelloTalk بۆ فێربوونی زمانەکان

تۆڕی کۆمەڵایەتی زمانەکان ناسراو بە HelloTalK، یەکێکی دیکەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەڵام بە شێوازێکی جیاوازتر.

تۆری کۆمەڵایەتی HelloTalk یەکەمین تۆڕە لە جیهاندا بۆ ئاڵوگۆر کردنی کلتوور و زمان، لە ڕێگایەوە دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە دانیشتووانی زمانەکانی دیکەوە بە مەبەستی فێر بوونی زمان و کلتوورەکەیان، هەریەک لە زمانەکانی (ئینگلیزی، یابانیی، عەرەبی ئیسپانیی، ئیتاڵی، ڕووسی، زیاتر لە ١٠٠ زمانی دیکەش) لە خۆ دەگرێت، بە شێوەیەکی خۆڕایی تۆڕەکە کار دەکات.

سەرەتا لە نێو تۆڕەکەدا هەژمارێک دادەمەزرێنیت، پاشان کۆمەڵێک تایبەتمەندییت بۆ بەردەست دەخرێت، کە پێکدێن لە:
-گەڕان بە دوای کەسی دیاریی کراودا تا گفتوگۆیی لەگەڵدا بکەیت.
– دەتوانیت ڕاهێنان لەسەر زمانی ئامانج دارت بکەیت، بەهۆی قسەکردن لەگەڵ قسەکەری دانیشتووی ئەو وڵاتەی کە خواستت بۆی هەیە بە شێوەی نووسین و دەنگ.
– دەتوانیت نامەی دەنگی و نامەی گرتەی ڤیدیۆی ئاڵوگۆڕ پێ بکەیت، تا لە ڕاهێنانەکاندا هاوکارت بێت بۆ باشتربوونی ئەزموونی فێربوونی زمانەکەت.
– دەتوانیت ساتەکانت لەگەڵ ئەندامەکانی تردا هاوبەشی پێبکەیت، خولیا(Like) و لێدوانت بە دەست بگات.
– فێربوونی تایبەتمەندیی دیاریکراو: وەک وەرگێران، فێربوونی ئەلف و بێ ی زمانێکی دیکە، ڕاستکردنەوەی ڕێزمانی، گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ و تایبەتمەندیی دەنگ ناسراوە بۆ باشتر کردنی نووسین و شێوازی قسەکردنت.
– ئەم ئەپە سەرچاوەیەکی شێوازێکی پەیڕەو کراوەوە دانەڕێژراوە، بەڵکو لە سەرچاوەیەکی پەیوەندی بەستنەوە داڕێژراوە، هیچ ئەرکێکی ماڵەوەت بۆ دروست ناکات بەڵکو لە جێگای ئەوە هاوکاریت دەکات لە کاتی فێربووندا زۆر بە کاتێکی خۆشدا تێپەڕ ببیت.

ئەپەکە لە ئێستادا پشتگیری لە ١٥٠ زمان زیاتر دەکات، لە تەواویی جیهاندا خاوەنی زیاتر لە ٨ ملیۆن بەکارهێنەرە.

 

بەستەری داگرتنی بۆ ئەندرۆید

بەستەری داگرتنی بۆ ئای ئۆ ئێس 

بۆچونی تۆ