هەواڵ 21, كانونی دووه‌م 2018

تاقیکردنەوەیەکی نوێ بە ئامێری CanserSEEK دەتوانێت ٨ جۆریی شێرپەنجە دیاری بکات

لێکۆڵەرەوان چەندین ساڵە کە بە دوای گەشەپێدانی ڕێگای تاقیکردنەوەی جیاوازن، تا بتوانن شێرپەنجە پێش ئەوەی بگاتە ئاستێکی مەترسیدار، پێشبینی ڕوودانی بکەن و بە زوویی گیانی کەسی توشبوو ڕزگار بکەن.

لەم دوایەدا تیمی لێکۆڵینەوەی پزیشکی زانکۆی جان هاپکینز، سەرقاڵی تاقیکردنەوەی ڕێگایەکی نوێن بۆ دۆزینەوەی شێرپەنجە بە ئامێری CanserSEEK، کە دەتوانێت بە خێراتر و ئاسانتر لە چاو جۆرەکانی تردا شێرپەنجە بدۆزێتەوە.

شێوازی تاقیکردنەوەکە بریتیە لەوەی کە ساڵانە کەسێک دەچێت بۆ ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە. ئەم تاقیکردنەوەیە دەتوانێت زووتر لە جۆرەکانی تر پێشبینی ڕوودانی شێرپەنجە و جۆرەکەی لە کەسەکە دەست نیشان دەکات، دەبێتە هاوکارێک تا زووتر ڕووبەڕووی باروودۆخەکە ببێتەوە و گیانی ڕزگار بکات.

ڕێگا نوێیەکەی شێرپەنجە بە نوێکاریەکی گرنگی باس دەکرێت لە بواری پزیشکیدا بە یارمەتی تەکنەلۆژیا، لە ئێستاشدا ئەم تاقیکردنەوەیە لە باروودۆخی گەشەپێداناندایە.

تاقیکردنەوە نوێیەکەی شێرپەنجە لە بنەڕەتدا تاقیکردنەوەکە لە ڕێگای خوێنەوە ئەنجام دەدرێت،  پشکنینی گۆڕانەکانی DNA و لێک جیاکردنەوەیەک بۆ هۆرۆمۆنەکان و لووەکانی شێرپەنجەیی بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئەیاندۆزێتەوە.

تاقیکردنەوەکە لە ڕێگای دۆزینەوەی ١٦ جین و ٨ پڕۆتین کە لە خانە شێرپەنجەییەکاندا بڵاودەبنەوە، دەست بە ئەنجامدانی ناسینەوەی دەکات و دەتوانێت لە ماوەی داهاتوودا ٨ جۆری نەخۆشی شێرپەنجە دەست نیشان بکات.

تاقیکردنەوەکە لەسەر ١٠٠٥ نەخۆش بە ئەنجام گەیەندراوە کە توشبووی شێرپەنجە بوون، بە ڕێژەی %٧٠ توانیویەتی بە ڕاستی جۆری شێرپەنجەکە دیار بکات.

لە ئێستادا دەتوانێت ٥ جۆر لەو ٨ جۆرە بدۆزێتەوە و دەست نیشانی بکات، کە ئەمەش دەبێتە هاوکاریکەرێک کە پێش خراپتربوونی باروودۆخی شێرپەنجەکە ژیانی کەسەکە ڕزگار بکات.

نموونە وەک دەست نیشان کردنی شێرپەنجەی پەنکریاس کە لە ٥ کەسی توشبوودا ٤ کەسیان دەمرن لە ساڵی یەکەمیدا، دەکرێت ئەم تاقیکردنەوەیە ببێتە هاوکاری کەرێک بۆی تاوەکو کەسانێکی زیاتر ڕزگاریان ببێت، چونکە شێرپەنجەی پەنکریاس بە ترسناکترین جۆر دێتە هەژمار.

لە ئێستادا تاقیکردنەوەکە لەسەر ئەو کەسانە ئەنجام دەدرێت کە شێرپەنجەیان نیە بە مەبەستی دیاری کردنی ئەگەریی توشبوونیان لە داهاتوودا، نرخی تاقیکردنەوەکە کەمتر لە ٥٠٠ دۆلارە و پزیشکەکان هیوادارن هەروەک تاقیکردنەوەکانی دیکەی ماموگرام و کولونوسکپی جێگیر بکرێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ