10
ئەندرۆید 21, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

دەشێت بەم زووانە ئەندرۆید، توانای کارپێکردنی پەڕگەکانی EXEـی ویندۆزی هەبێت

ئەگەر سیستەمی وەگەڕخەری لینوکست بەکار بردێت، دەشێت گوێت لە ناوی Wine بووبێت یان بەکارت بردبێت، بۆ کارپێکردنی پەڕەگەکانی EXEـی ویندۆز، چونکە ئەو جۆرە پەڕگانە تایبەتە بە ویندۆز و لە لینوکسدا بەکار نابرێت.

 

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەشانی فەرمی ٣.٠ـی ئەپی Wine، گەشەپێدەری ئەپەکە کە نێوی (جۆش ماکس)ـە، دەستی کردووە بە دروستکردنی ئەپەکە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، لە دوای ماوەیەکی زۆر کە چەندین هەوڵی لەسەر داوە.

لە ئێستادا لە باروودۆخی گەشەپێدانان و باشترکردنیدا، دەشێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ ئەندرۆید بەردەست بکرێت، لە توانایدا دەبێت کە کار بە پەڕگەکانی EXE بکات و لەسەر ئەندرۆیدەکەت بتوانی بەکاریان بهێنێت.

 

ئەمەش داهێنانێکی گرنگە بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، چونکە لە ڕابردوودا شتێکی بەوجۆرە بەردەست نەخراوە، ئەوانەی کە هەبوون تەنها بۆ کۆمپیتەر بوون تا بتوانی پەڕگەکانی ئەندرۆید کار پێبکەیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ