گووگڵ 21, كانونی دووه‌م 2018

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گووگڵ، وەک ئاگر دەڕوانێتە ژیری دەستکرد

ساڵی ٢٠١٧ ساڵێک بوو دەکرێت بلێین تایبەت بوو بە ژیری دەستکرد، بەهۆی بەرهەم هاتنی ئەو هەموو هاوکاریکەرە تایبەتە دەنگیەکان و خۆ گونجاندن لەگەڵ چیپی مۆبایلەکان و کۆمەڵێک باروودۆخی دیکەشدا.

بێگومان لەمساڵدا هەموو کۆمپانیایەکان زیاتر گرنگی بەو تەکنەلۆژیایە دەدەن، بەپێی پێشبینییەکان بێت تا ساڵی ٢٠٢٥ نرخی بازاڕیی جیهانی ژیری دەستکرد دەگاتە ٢٣.٤ ملیار دۆلار.

 

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گووگڵ(Sundar Pichai)، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ هەردوو پێشکەشکاری Kara Swisher لەلایەن Recode و Ari Melber لەلایەن MSNBCـیەوە، دەربارەی ئەم تەکنەلۆژیایە گرنگە دواوە  و وتی ‘ ژیری دەستکرد یەکێکە لە گرنگترین شتەکانی مرۆڤایەتی کە کاری لەسەر دەکات، ئەوە شتێکی زۆر کاریگەرترە لە نازانم بلێم کارەبا یان ئاگر’.

 

درێژەی بە قسەکانی داو وتی’ بەڵام هەریەک لەو دوانەش ئەوەش دەتوانێت مرۆڤ بکوژێت و زیانی پێ بگەیەنێت، بەڵام توانیومانە بەسەر لایەنە خراپەکەیە سەرکەوین و سود لە وزەکەی وەربگرین، هەمان شتیشە بۆ ژیری دەستکردە، دەکرێت لە داهاتوودا ببێتە سودێکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ