بابەتی گرینگ 22, كانونی دووه‌م 2018

سەرۆکی جێبەجێکاریی سۆنی: لە بەرهەمهێنانی مۆبایله زیرەکەکان بەردەوام دەبین و ڕکابەریی ئەپڵ و سامسۆنگ ناکەین

تەنیا لەبەر ئەوەی سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی کازوو هیرای وای داناوە کە ئەمساڵ گەورەترین قازانج دەکەن کە نزیکە لە ٦ ملیار دۆلار، مانای ئەوە نییە کەم هێنانی بارزگانیی کۆمپانیاکە لە بازاڕی مۆبایلەکاندا لە بەرامبەر ئەپڵ و سامسۆنگ چارەسەر بووە. لێرەدا وەڵامێکی جێبەجێکاریی کۆمپانیاکە بۆ ئەوانە هەیە که وا بیر دەکەنەوە پێویستە سۆنی لەم بابەتەی مۆبایلەکاندا بکشێتەوە. کازوو هیرای پێی وایە مۆبایلە هۆشمەندەکان داهاتووی تەکنەلۆژیان و ناکشێنەوە، هەروەها وتی پێویستە سۆنی لە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی مۆبایل بەردەوام بێت تا لە بەشێک لە پەیوەندییەکان بمێننەوە، وە لە ڕۆژانی ئێستادا بۆ فرۆشتنی مۆبایلەکان هیچ ناکرێت بەڵام گرنگ مانەوەیە لەم چوارچێوەیە.

سۆنی بەردەوامە لە دروست کردنی هەستەوەری وێنە بۆ کۆمپانیاکانی تر. کازوو هیرای لە بارەی دروستی کردنی هەستەوەری کامێرا بۆ کۆمپانیا بچووکەکانی چین و کۆریای باشوور و کۆپەر تینۆ لە چاوپێکەوتنێکدا کەوتە پێکەنین بە پێچەوانەی لێدوان لە بارەی ئەپڵ و سامسۆنگەوە (ڕوونتر بڵێین دەربارەی سامسۆنگ و ئەپڵ بە شێوەیەکی بەڕێزانە بوو). کازوو هیرای دەڵێت ناکەوینە پێشبڕکێی ئەپڵ و سامسۆنگەوە لە بارەی بازرگانیی مۆبایل.

لە کاتێکدا کە ئەمە بازرگانییەکی زۆر باشی سۆنییە، بەڵام شوێن پێی مۆبایلەکانی ئێکسپێریا لە ولایەتە یەکگرتووەکان کەمە.

“لێرە تەنیا باسی مۆبایلەکانی ئەمڕۆ نییە، زیاترە، لەوەی کە چی دەکەین و ببین بە یاریکەرێک لەم چوارچێوەیە بوون بە پێشڕەوێکە. لەبەر هۆکارەکانی ستراتیجی دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە دەمێنینەوە، لە بازرگانیی مۆبایل نا بەڵکو لەو چوارچێوە پەیوەندییە.” کازوو هیرای – بەڕێوەبەری سۆنی

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ