بابەتی گرینگ 22, كانونی دووه‌م 2018

کێ وێنەی سێلفی داهێنا؟

وێنەی سێلفی یەکێکە لە باوترین جۆری وێنەکان کە ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا، لەلایەن بەکارهێنەرانی مۆبایل زیرەکەکان و ئامێرەکانی وێنەگرتنەوە تۆمار دەکرێت، وا دەبێتە ٥ ساڵ کە ئەم دەستەواژەیە لە نێو فەرهەنگەکانی جیهاندا جێگای خۆی کردۆتەوە.

 

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی سارا بۆرتۆن بێت، لە ساڵی ٢٠٠٢ـدا بۆ یەکەمجار کە وشەی سێلفی وترا لەلایەن کەسێک بووە بە ناوی Hopey، نەوەک لەلایەن Paris Hiltonـەوە.

 

کە لە بابەتێکدا نووسیویەتی: ببورن دەربارەی سەرنجەکەی ئەوە وێنەیەکی سێلفی بوو.

 

گەر بگەڕێینەوە بۆ مێژوو لە ساڵی ١٨٣٩ـدا کەسێک بە ناوی ڕابێرت کرنیلیس لە ئەمریکا، بۆ ماوەی ١٥ خولەک لەبەر کامێرادا جێگیر بوو بە مەبەستی گرتنی وێنەیەک کە ئێستا پێی دەوترێت وێنەی سێلفی.

گرانترین وێنەی سێلفی لە مێژوودا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٥٠، کە وێنەیەکی Oscar Rjlander بوو کە لە ڕۆژگاری ئێستادا بە نرخی 115,000دۆلار فرۆشرا.

یەکەمین وێنەی سێلفی کۆمەڵەیی، لە ساڵی ١٩٢٠ لە نیویۆرک کە لەسەربانێکدا تۆمارکراوە، کە ئەگەرێتەوە بۆ کۆمپانیای وێنەگری بایرۆن، کە ناسراوترینی سەردەمی خۆی بووە.

بە باوەڕی سارا هیچ کەسێک بە خاوەنی داهێنانی وێنەی سێلفی نازانێت، تەنها لەو بڕوایەدایە لەلایەن مرۆڤایەتیەوە بە تێپەڕبوونی کات دروست بووە نەوەک لەلایەن یەک تاکە کەسەوە.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ