بابەتی گرینگ
22, كانونی دووهم 2018
ئەمەزۆن یەکەم فرۆشگای بێ کارمەند دەکاتەوە

پێگەی Recode دووپاتی کردووە کۆگای سەرهێڵی ئەمەزۆن، پڕۆژەی “Amazon Go” لەمڕۆدا و لە شاری Seattle ـی واشنگتۆنی پایتەختی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت.
ئەم پڕۆژەیەی ئەمەزۆن ڕێ بە کڕیارەکان دەدات تەنها لە ڕێی دابەزاندنی ئەپی تایبەتەوە بە سەردانی کردنی ئەو سەنتەری فرۆشتنە کاڵاکانیان بکڕن و پاش چوونە دەرەوەیان ئەوەی لەسەریانە دووپاتکردنەوەی بارکۆدی هەژمارەکەیانە تاوەکوو بڕی پێویستی پارە خەرجکراو ڕابکێشێت لە هەژمارەکەدا.

پڕۆژەکەی ئەمەزۆن خۆی دەبینێتەوە لە چاودێریکردن و دیاریکردنی ئەو کەرەستانەی کە کەسێک هەڵی دەبژێرێت لە کۆگا بەردەستەکانی نێو شارەکاندا لە ئەگەری فراوان بوونی پڕۆژەکەدا بە شێوەیەکی فراوانتر ئەوا وردی زیاتر بەردەست دەخرێت بۆ دیاریکردنی هەر پێداویستییەک کە کەسەکە هەڵی دەبژێرێت.
بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوەبن بۆ ئەوەی زیاتر تێبگەن لەبارەی پڕۆژەکەوە:
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.