ئەندرۆید

بە بۆنەی یادی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی لە فێستیڤاڵی بەهاری چیندا مەیزوو مۆبایلێکی ئاست بەرز نمایش دەکات

دوای ئەوەی بەڕێوبەری گشتی و جێبەجێکاری کۆمپانیای مەیزوو جاک وۆنگ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کار دەکەن لەسەر مۆبایلێکی ئاست بەرز و لە ئێستادا کاری لەسەر دەکەن، وردە وردە زانیاری و وێنەی دزە پێکراو دەربارەی دیزاین و لاشەی مۆبایلەکە و تایبەتمەندییەکانی لە لایەن دزەپێکەرەکانەوە ئاشکرا دەکرێن. هەر بە گووتەی جاک وۆنگ مۆبایلە لە بەهاری ئەمساڵدا نمایش دەکرێت، بە پێی زانیارە دزە پێکراوەکان مۆبایلەکە کەمترین لێواری دەبێت بە بەراورد بە هەموو مۆبایلە بێ لێوارەکانی ئێستا کە بەردەستن وەک می میکس ٢ گالەکسی ئێس ٨.

هەندێک لە زانیارییە دزەپێکراوەکان ئەوە دەخەنە ڕوو کە مەیزوو لەم مۆبایلەیدا پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٤٥ یان ئێکسینۆس ٨٨٩٥ بەکاردێنێت کە هەردووکیان لەسەر بناغەی ١٠ نانۆمەتری بنیاتنراون، نرخەکەشی بە نزیکی ٥٦٠ دۆلار دەبێت.

ئەم وێنەیەی سەرەوە ڕووی پێشەوەی مۆبایلەکە پیشاندەدات کە بە هاوشێوەی گالەکسی ئێس ٨ دەچێت، بەڵام مەیزوو لێوارەکانی بەشی خوارەوەی مۆبایلەکەی کەمتر دەبێت بە بەرارد بە گالەکسی ئێس ٨.

هەروەها لەم وێنە دزەپێکراوەی سەرەوە کامێڕایەکی دووانە هاوێنەیی دەبینرێت لەگەڵ فلاشێکی شێوە ئەڵقەیی وە لە مۆبایلەکانی مەیزوو پڕۆ ٦، پڕۆ ٦ ئێس و پڕۆ ٦ پلەس بە کاری هێناوە و یەکێکە لە باشترین فلاشەکان. ئەندازیارانی بەشی ڕەقەکاڵای مەیزوو ئەم فلاشەیان درووست کردووە و تا ئێستا ٥ نەوەی هەیە، پەرەیان بەم فلاشە داوە پێ دەچێت لەم ساڵیشدا نەوەیەکی نوێ لەم فلاشە ڕابگەیەنن بۆ مەیزوو ١٥ پڵەس.

ئەم وێنەیەی سەرەوە هەر ٥ نەوەکەی پیشان دەدات، ئەم وێنەیەی خوارەوەش فلاشەکە پیشان دەدات لەسەر بەرهەمە کۆنەکەی مەیزوو.

لە ناوەڕاستی فلاشەکە سەرنجدانی خۆ نەویستانە هەیە تیشکێکی ژێرسوور دەردەپەڕێنێت و دۆخەکە دیاریی دەکات وەک ئەم وێنە جووڵاوەی خوارەوە:

هەستەوەری پەنجەمۆر لە هیچ شوێنێکی بەدی ناکرێت زۆربەی پڕوپاگەندەکان دەڵێن هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما بەکاردەهێنێت یان دەیباتە لای ڕاستی مۆبایلەکە هاوشێوەی بەرهەمەکانی سۆنی.

ئەمە تەواوی زانیاری و وێنە دزەپێکراوەکانی مەیزوو ١٥ پڵەسن لە ئێستادا، تا ئێستاش زۆر شت بە نەزانراوی ماوەتەوە ئەگەر بێت و دەنگۆکان و زانیاریە دزەپێکراوەکان ڕاست بن ئەوە یەکێک دەبێت لە باشترین مۆبایلەکانی ساڵ. ئەم بەرهەمە لە فێستیڤاڵی بەهاری چین نمایش دەکرێت (فێستیڤاڵی بەهاری چین ١٥ی ٢ دەستپێدەکات و ١٧ی ٢ کۆتایی دێت) و لە مانگی ٣ دا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

سەرچاوە :

22 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارم لە دوایین قۆناغی ئامادەیی، خولیای تەکنەلۆژیام و زانیاریم دەربارەی هەیە، بە تایبەتی لە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، هیوادارم سوود بە خوێنەرانی کەی ئای تی ئێن و هاونیشتمانیانم بگەیەنم.
49