10
سیستەمی وەگەرخەر 24, ئاب 2012

بۆ یەکەمجار لەدوای ٢٥ ساڵ مایکرۆسۆفت لۆگۆی خۆی گۆڕی.

بەپشت بەستن بە لۆگۆکەی پێشتر بۆ یەکەم جار لە دوای ٢٥ ساڵ مایکرۆسۆفت لۆگۆکەی خۆی بۆ ئەم لۆگەیە گۆڕی کە لە وێنەکە دیارە. لۆگۆکەش بریتییە لە چوار چوارگۆشە بەهەمان ڕەنگەکانی لۆگۆکەی پێشتر. وتەبێژێک لەسەر زاری مایکرۆسۆفت دەڵێت لۆگۆ کۆنەکە بەڵگەیەک بوو بۆ ڕابردوو بەڵام ئەوەی ئێستا بۆ ئێستا و داهاتووشە ولە داهاتوو دەڕوانێت. گۆڕینی ئەم لۆگۆیە لەگەڵ دەرکردنی چەند بەرهەمێکی تازەی مایکرۆسۆفتە کە ئەوانیش ویندۆز ٨ وویندۆز فۆن ٨ وتابلێتی ماکرۆسۆفت سێرفسە.

من وەکو خۆم دەمێک بوو چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد کە لۆگۆکەی مایکرۆسۆفت پێویستی بە کەمە گۆڕانکارییەکە چونکە ئەوەی من دەمبینی بریتی بوو لەم دیزایینە تەختەی کە لە بەرهەمە تازەکانی بەکاری هێناوە وبە بێ گومانیش ئەمە چەرخ وشۆڕشێکی تازەیە لە شێوە وشێوازی دیزاییندا بەرپادەکرێت، خۆ کە ئەوانیش نەبنە پێشڕەو لە بوارەکەدا ئەوا کەمێک زەحمەتە کەسێکی تر ببێتە پێشڕە.

سەرچاوە Tech2.com

بۆچونی تۆ