بابەتی گرینگ
23, کانوونی دووەم 2018
یەکەم بیرگەی مایکرۆ ئێس دی بە قەبارەی 512 گێگابایت بەردەست دەخرێت

کۆمپاینای Integral Memory بەرهەمهێنەری بیرگەی جۆری مایکرۆ ئێس دی ڕایگەیاندووە لە مانگی داهاتوودا (شوبات) ـدا دەست دەکات بە فرۆشتنی بیرگەی ٥١٢ گێگابایتی.
ئەو ئامێرانەی پشتگیری کاردی microSDXC دەکەن دەتوانن سوود لەم بیرگە نیو تێرابایتییە وەربگرن.
میمۆری کاردەکان ئەم کۆمپانیایە لە پاش ساندیسک بە باشترین کارد دەناسرێن، و ئەوە بوو ساڵی پێشوو ساندیسک بیرگەیەکی ئێس دی کاردی ڕاگەیاند بە توانای هەڵگرتنی ٤٠٠ گێگابایت زانیاری.
ئەم بیرگەی خێراییەکی باشی هەیە و دەتوانێت ٨٠ مێگابیت بگوازێتەوە لە چرکەیەکدا، بەڵام کۆمپانیاکە تا ئێستا نرخی بیرگەکانی ڕانەگەیاندووە بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ٢٥٠ دۆلار زیاتر نەبێت، لە کاتێکدا بیرگە ٤٠٠ گێگابایتییەکەی ساندیسک نرخی ٢٥٠ دۆلار دەبێت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.