10
یاری 23, كانونی دووه‌م 2018 بۆچوون

بەرواری بڵاوکردنەوەی یاریی God Of War دیاریکرا

ماوەیەکی زۆرە یاریکەران چاوەڕیی زانیاری نوێن دەربارەی یاریی God Of War کە ئەم یارییە بۆ یەکەمجار لە کۆنگرەی E3 ساڵی ٢٠١٦ نیشاندرا و دواتر بۆ ساڵی ٢٠١٧ چەند دەنگۆیەک هەبوو کە گوایە لە کۆتایی ٢٠١٧ بڵاو بکرێتەوە بەڵام سۆنی لە هەفتەی یارییەکان لە پاریس ئەوەی خستەڕوو کە یارییەکە بۆ ساڵی ٢٠١٨ دوادەخرێت.

ئەمڕۆ سۆنی تڕایلەرێکی نوێی چیرۆکی یارییەکەی لە کەناڵی یوتیوبی تایبەت بەخۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆیەکە چەند دیمەنێکی گرینگی لەخۆگرتبوو کە جیاوازی نێوان بەشەکانی پێشوو و ئەم بەشە تازەیە نیشاندەدات کە چۆن یارییەکە لە سەردەمی یۆنانیەکانەوە بۆ سەردەمی ئەسکەندەنایفییەکان گوازراوەتەوە و چۆن ژینگەی دەوروبەری کریتۆس گۆڕاوە، بێگومان ئەمەش کاریگەری لەسەر کەسایەتی کریتۆس هەبووە،ئەمە خاڵێکی بەهێزی یارییەکەیە بەتایبەتی دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆریشە یاریکەران یارییان بەم کەسایەتییە نەکردووە.

سەبارەت بە کاتی ڕاگەیاندنی یارییەکەش ئەوە لە کۆتایی ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت کە ٢٠/٤/٢٠١٨ بەرواری بڵاوکردنەوەی یارییەکەیە و ئاشکراشە کە ئەم یارییە تەنها بۆ پلەیستەیشن ٤ بەردەستدەبێت.

ئەمەش لینکی ڤیدیۆیەکە :

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ