جۆراوجۆر
24, ئاب 2012
Tubing Operations for Humanitarian Logistics) TOHL ) و پڕۆژیەکی خێرخوازی بۆ ساتە ناهەموارەکان.
ژیانی مرۆڤەکان پڕییەتی لە ناهەموواری وڕۆژانە چەندان خەڵک توشی برسییەتی وتونێتی دەبنەوە بەهۆی بارە ناخۆشەکانی ژیان وئەو قەیرانانەی توشیان دەبێت. ئەوەتا لە ڕابردوودا و لە ئێستاشدا چەندین کارەساتی سروشتی ڕوودەدەن وڕویانداوە ولەو نێوەندەشدا چەندین خەڵک بونەتە قوربانی بەهۆی تونیەتی و برسییەتییەوە ودرەنگ گەیشتنی کۆمەک وهاوکاری لەکات و ساتی دیاریکراودا. خۆ ئەگەر کەسێک بە فریایان نەکەوێت وهاریکارییان نەکات ئەوا خواحافیزی لە ژیانیان دەکەن وڕووبەڕوی مردن دەبنەوە بەڵام خۆشبەختانە وبە بوونی خەڵکە زیرەکان وبەهرە بێ هاوتاکانیان ئەم قەیرانانە ڕێژەیان کەمتر دەبێتەوە وهەر بەم هۆیەشەوە ڕێژەی مردنی مرۆڤەکان زۆر زۆر کەم دەبێتەوە و ئەوانیش لەمەودوا بەشداری پیشکەوتن وژیانی ئاسایی دەکەن.ئەمەش نمونەیەکی ژیانی خۆمان لە ساڵی ١٩٩١:
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=kPRTm5tSS-4[/youtube]
Tubing Operations for Humanitarian Logistics) TOHL ) یەکێکە لەم پرۆژە خزمەتگوزارییانەی کە بەهۆی چەند مێشکێکی بەهرەدار وژیرەوە داهاتووە وکێشەی بێ ئاوی بە ماوەیەکی کەم و بۆ دوورەیەکی زۆر چارەسەر دەکات کە بۆ زۆربەی بوارەکان بەکاردێت هەر لە کارەسات وڕووداوە سروشتییەکانەوە تا جەنگەکان وکانە خەڵوزییەکانیش دەتوانرێت سود لەم تەکنەلۆژییایەببینرێت. هەر لە ١ کیلۆمەتر هەتا ٣٠ کیلۆمەتر بگرە زیاتریش گەر بێت وکەلوپەلی تەواویان بۆ دابینبکرێت. TOHL کۆمپانیایەکە کە لە ئەتلەنتا، جیۆریا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرچاوە دەگرێت وبە جێ بەجێکردنی پڕۆژەکە کە لە سانتیاگۆ لە شیلی وکالگەری لە کەنەدا بەسەرکەوتووی یەکەم دامەزراندن وتاقیکردنەوە ئەنجامدرا بە بەکاهێنانی هێلیکۆپتەر.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/png/d78434fcfd-Picture 5.png” width=”729″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/9c7f2827f5-take off.jpg” width=”729″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
TOHL بە کەم نرخی وخێرای دامەزراندنی جیادەکرێتەوە و لە دووری ١ کیلۆمەترەوە تا ٣٠ کیلۆمەتر دەتوانرێت دابمەزرێنرێت وئاوی پێدا بگوازرێتەوە. ئەمە نمونەیەکی دامەزراندنی TOHL لە سانتیاگۆ لە شیلی لە ماوەی دووری ١ کیلۆمەتر لە تەنها ٩ خولەک ولە کەش وهەوایەکی باوی وناهەمواردا.
[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=_vkmSIEaqiQ[/youtube]
ئەم تەکنەلۆژییایە سودی پیشەسازی وخێرخوازی هەیە و TOHL لەم دواییانەدا هاوبەشی خۆی لەگەڵ خاچی سورری شیلی دروستکردووە ولەگەڵ سود ووەبەرهێنانیان لەگەڵ لق وبەشی تر لە ناوچەکانی تری کەنەدا وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی تریش بەڵێن وعەقدیان کردووە لەوانە Techo وEcocopter و…هتد.
[image src=”http://thetohl.com/wp-content/uploads/2012/08/logo-collage2.jpg” width=”729″ height=”400″ lightbox=”yes” align=”center”]
ئەمانەی ئەم پڕۆژە خێرخوازییە وتەکنەلۆژیا نوێیەیان داهێناوە کۆمەڵە کەسێکن لە وڵات وناوچەی جیاوازە ولە ناویشیاندا کوردێکی باکوری کوردستانە لە شاری ڕانییەوە بەناوی ئاری حسێن مەنگوڕی وچەند ئەندازیاری تریش بە ناوەکانی ئەپورڤ سینها وبێنجەمین کۆهێن ومێلیسا مککۆی وتراڤیس هۆرسلەی وچەند ئامۆژگاریکارێکی تریش لە پرۆژەکە بەشدارن. ئەمە وێنەی هەندێکیانە
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/b22000088c-theteam.jpg” width=”600″ height=”300″ lightbox=”yes” align=”center”]
شایەنی باسە لە دوای یەکەم تاقی کردنەوەی پڕۆژەکەیان ڤیدۆیکەیان لەسەر پێگەی ڕێدییت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕێژەی بینینی گەیشتە ١٠ هەزار جار بینرار و وە چەندین کۆمێنت وسەرەنج وتێبینی لە سەر نوسراوە.
http://www.reddit.com/r/videos/comments/yjmxc/my_friend_has_developed_a_helicopter_deployment/?sort=top
ئەمانەش چەند هەواڵێکن لەسەر TOHL لە ڕۆژنامە ناوخۆیی وجیهانییەکان:
ئەمە لە ڕۆژنامەی گالگەری هێرەلد لەسەر تۆهڵ:

ئەمەش لە Forbes لەسەر تۆهڵ:
http://www.forbes.com/sites/singularity/2012/08/24/startup-aims-to-install-pipelines-with-helicopters-seriously/
ئەمەش لە Economic Times لەسەر تۆهڵ:
http://economictimes.indiatimes.com/news/emerging-businesses/entrepreneurs/how-apoorva-sinha-successfully-launched-his-startup-tohl-with-support-from-start-up-chile-programme/articleshow/15625826.cms?curpg=2#
ئەمەش لە Aid Workers Daily لەسەر تۆهڵ:
http://aidworkerdaily.com/2012/08/24/tohl-helicopter-borne-pipe-laying-system-has-humanitarian-applications/
تۆش گەر دەتوێت زیاتر دەربارەی پڕۆژەکە وئەوانی تر بزانیت فەرموو ئەمە بەستەری ماڵپەڕەکەیانە:
www.thetohl.com
گەر دەتەوێت بە بڕە پارەیەک پشتگیریان بکەیت ئەمە لینکی ئەوانە لەسەر KickStarter:
http://www.kickstarter.com/projects/tohl/tohl-elevating-infrastructure
تکایە ئەم بابەتە بە هەموو کەسێک ڕابگەیەنە ولەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش بە گوێرەی تونا شەیری بکە چونکە خێرخوازییە وگەر هچیش نەبێت کوردێک بەشدارە تییدا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!