شاومی 24, كانونی دووه‌م 2018

کۆمپیوتەری Mi Notebook Air 13.3 بەپڕۆسێسەری نەوەی هەشتەمی ئینتێڵ ڕاگەیەنرا

شاومی هەستا بەئاشکراکردنی وەشانێکی نوێ و پێشخراو لە لاپتۆپی Mi Notebook Air 13.3 کە لە ناوەڕاستی 2017 بڵاوکرایەوە، کە بە پڕۆسێسەری ئینتێڵ لە نەوەی هەشتەم دێت، کە زۆر نزیکە لە لاپتۆپی Mi Notebook Pro کەمانگی ٩ ـی ڕابردوو بڵاوکرابوویەوە. هەروەها سیستەمێکی نوێی ساردکەروەی بۆ زیادکراوە، بەهەڵبژاردەی ڕەنگی خۆڵی نوێ، تایبەتمەندیەکانی تر وەکو وەشانی پێشووە بێ گۆڕانکاری.

دەتوانی وەشانێکی پێشکەوتووت دەست بکەوێت لەئامێری Xiaomi Mi Notebook 13.3 بە هەڵبژاردن لەنێوان پڕۆسێسەرەکانی Core i5 یان Core i7، هەردوکیشیان لەنەوەی پڕۆسێسەرەکانی Coffee Lake، بەدیاریکراوی کۆمپانیا پڕۆسێسەری کۆمپانیای ئینتێڵ Core i5-8250U چوار ناوکی، بەهەشت ناوکی (وەهمی) پێشکەش دەکات، بیرگەی کاش 6 مێگابایت کاردەکات بەخێرایی 3.4 گێگاهێرتز، یان پڕۆسێسەری Core i7-8550U چوار ناوکی، بەهەشت ناوکی وەهمی، بیرگەی كاش 8 مێگابایت لەئاستی سێیەم بەرزترین خێراییشی 4.0 گێگاهێرتزە.

لەگەڵ ئەوەی کە نوێترین پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ Coffee Lake کە بڵاوکرایەوە لەپاش ئاشکراکردنی هەردوو کەلێنی ئاسایشی Meltdown وSpectre بۆ یەکەمجار، بەڵام ئەم پڕۆسێسەرانەش توشی هەمان کێشەی پێشتر دەبنەوە. ئامێرەکە بەهەمان جۆری بیرگەی ڕوونمای پێشتر دێت ئەویش 2GB NVIDIA GeForce MX150، لەگەڵ بیرگەیەکی کاتی DDR4 بەقەبارەی 8 گێگابایت تاوەکو لەرەلەری 2400 مێگاهێرتز، بەڕوونمای 13.3 ئینج دێت بەکوالیتی FHD و 1920×1080 پێکسڵ، دەتوانێت پلەی ڕووناکی بگەیەنێتە 300 nits و ڕێژەی پیشاندان 800:1؛ پارێزراوە بە Gorilla Glass 3 لەلایەن کۆمپانیای Corning.

کۆمپیوتەرەکە کامێرایەکی 1 مێگاپێکسڵی هەیە بەتوانای وێنەگرتنی ڤیدیۆ بەکوالێتی 720p، کارتی دەنگی ALC255 لەلایەن Realtek لەگەڵ سیستەمی دەنگ گەورەکردن لە AKG دوانەیی بەتایبەتمەندی Dolby Audio، بوونی پاترییەکی 40 وات لەگەڵ پشتگیریکردن لەبارگاوی کردنەوەی خێرا.

لاپتۆپەکە دەرچەی USB-C وUSB 3.0 هەیە، لەگەڵ دەرچەی HDMI بەقەبارەی تەواو لەگەڵ دەرچەی دەنگی سەر 3.5mm. ئامێرەکە کێشی 1.3 کگم دەبێت و سیستەمی Windows 10 Home Editionـی لەسەرە، لاپتۆپی Xiaomi Mi Notebook Air 13.3 لە نرخی 843 دۆلارەوە دەست پێدەکات لە وڵاتی چین.

سەرچاوە :
تاگەکان رەقەکاڵا شاومی
بۆچونی تۆ