ئەپ و نەرمەکاڵا
24, کانوونی دووەم 2018
ئه‌پی Wine بۆ کارپێکردنی په‌ڕگه‌کانی EXEـی ویندۆز بڵاوبۆیه‌وه

له کۆتاییدا له‌لایه‌ن(جۆش ماکس)ـەوه، وه‌شانێک بۆ کارپێکردنی په‌ڕگه‌کانی ویندۆز له‌سه‌ر ئامێره‌کانی ئه‌ندرۆید بڵاوکرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ندین هه‌وڵ و کۆششی به‌رده‌وام.
خوێنه‌ری بابه‌تی پێشووتر بن: دەشێت بەم زووانە ئەندرۆید، توانای کارپێکردنی پەڕگەکانی EXEـی ویندۆزی هەبێت
وه‌شانی ٣.٠ـی واین، وه‌ک یه‌که‌مین به‌رهه‌می نه‌رمه‌واڵه‌ی CodeWeaver، دێته هه‌ژمار که ده‌توانرێت له شێوه‌ی په‌ڕگه‌یه‌کی ApKـدا دابمه‌زرێت.
دوای داگرتن و کردنه‌وه‌ی ئه‌په‌که سیسته‌مێکی ته‌واوه‌تیی ویندۆزتان بۆ به‌رده‌ست ده‌خات، که خاوه‌نی به‌شی Start و کۆمه‌لێک به‌شی دیکه‌یه که ده‌توانی له‌وێوه کارووبارهکانت به‌رێوه ببه‌یت.

ئه‌په‌که بۆ ئه‌و مۆبایلانه‌ی که پڕۆسێسهرهکهیان له جۆری ٣٢ بت(x86)ـه ده‌توانێت تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌باشی کاره‌کانی به‌رێوه ببات، به‌ڵام بۆ جۆره‌کانی ARM له ئێستادا کێشه‌یه‌کی زۆر هه‌یه ته‌نها ئه‌و ئه‌پانه ده‌کاته‌وه که پشتیوانی له ویندۆز RT ده‌که‌ن، ناتوانێت به شێوه‌یه‌کی گونجاو کارووباره‌کانی به‌رێوه ببات.
له ئێستادا ئه‌په‌که له‌ژێر باروودۆخی گه‌شه‌پێداندایه، له داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌رجه‌م کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت بۆ پڕۆسێسه‌ره‌کانی ARM که زۆربه‌ی پڕۆسێسه‌ره‌کانی مۆبایله‌کانی ئێستا له‌م جۆره‌یه.
به‌سته‌ری داگرتن: کلیک لێره بکه.
ئه‌گه‌ر پڕۆسێسه‌ری سه‌ره‌کی مۆبایله‌که‌تان له جۆری ARMـه ئه‌و جۆره دابگره که نووسراوه “wine-3.0-arm”، ئه‌گه‌ریش له جۆری ٣٢ بت ـه ئه‌وه ئه‌و جۆره دابگره که نووسراوه “wine-3.0-x86”.