گەرمترین
24, كانونی دووهم 2018
بەفەرمی یەکەم مۆبایل بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما ڕاگەیەنرا

مۆبایلی ڤێڤۆ X20 Plus UD یەکەم مۆبایلە کە پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمایە، لەگەڵ کامێرای دواوەی دووانەیی و تایبەتمەندی مامناوەند.
ڕووکار و ڕوونما:
ڕوونمای X20 Plus UD لەجۆری Super AMOLED بەقەبارەی 6.43 ئینج بە ڕوونی FHD+ وە ڕێژەی بینینی ١٨:٩، بەپێوانەی ١٦٥.٢×٨٠.٠٢×٧.٣٥ مم لەگەڵ کێشی ١٨١.٥ گم، ڕەنگی ڕەشە و هێڵێکی زێڕی بەچوارچێوەی مۆبایلەکەو کامێراکەیدا هاتووە.
تایبەتمەندی ناوەوە و نەرمەکاڵا و کامێرا:
پەنجەمۆری لکێنراوە لەنێوان تەختەی ڕوونما و شووشەی پێشەوەی ڕوونماکەی کە کۆمپانیای Synaptics دروستی کردووە، ڤێڤۆ ئاماژە بەوە دەکات کە خێرایی کردنەوەی لەنێوان ٠.٦ – ٠.٧ چرکە دەبێت.
هەروەها ئەم مۆبایلە دەتوانێت ڕووخسار بناسێتەوە، ڕێگەش دەدات کۆپی دووەم بۆ بەرنامە دروست بکەی، پشتگیری لە دەنگی چاککراو دەکات (Hi-Fi).
هەروەها مۆبایلەکە کامێرای پشتەوەی دوانە هاوێنەیە، هاوێنە سەرەکییەکەی ١٢مێگاپێکسڵە بەدەرچەی f/1.8، هاوێنە لاوەکیەکە ڕوونی ٥ مێگاپێکسڵە، بەڵام کامێرای پێشەوە ١٢ مێگاپێکسڵە بە تیرەی چاوی f/2.0.
نرخ و کاتی بەردەست بوونی:
نرخەکەی ٣٥٩٨ يوانی چینییە کە نزیکەی 569 دۆلار دەکات، دەتوانیت لەڕێی کۆگا سەرهێڵەکانەوە کڕینی پێشوەختە تۆماربکەیت، لە یەکی مانگی ٢ لەچین بەدەستت دەگات.
کورتکراوەی تایبەتمەندیەکانی:
- ڕوونما: ٦.٤٣ ئینچ بە ڕوونی٢١٦٠×١٠٨٠ پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: سناپدڕاگۆن ٦٦٠
- بیرگەی کاتی: ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ١٢٨گێگابایت
- دەرچەی: MicroSD هەیە
- کامێرای پشتەوە: ١٢/٥ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ١٢ مێگاپێکسڵ
- پاتری: ٣٨٠٠ میللی ئەمپێر/کاتژمێر
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید نۆوگەت ٧.١
چەند وێنەیەکی مۆبایلەکە:
