ئەپڵ 24, كانونی دووه‌م 2018

بۆچی زۆربەی ناوی بەرهەمەکانی ئەپڵ بە پیتی (ئای – i) دەست پێدەکات؟

زۆربەی ئامێر و بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ بە پیتی ئای (i) دەست پێدەکات وەکو ئایفۆن و ئایپاد و ئایماک و ئایتونز، ئەمەش دەبێتە جیاکەرەوەیەک بۆ کۆمپانیاکە و بەرهەمەکانی.

بۆ یەکەم جار ئەپڵ لە کۆمپیوتەری (ئای ماک) بەکاری هێنا لە ساڵی 1998 پاشان لە بەکارهێنانی ئەم پاشگرە بەردەوام بوو  لە بەرهەمەکانی تری.

بە گوێرەی سەرنجی ستیڤ جۆبز، دامەزرێنەری کۆمپانیاکە زۆر وشە لە زمانی ئینگلیزی بە پیتی ( i ) دەست پێدەکات لە نێوانیشیان: ئینتەرنێت Internet یان کەسیی individual یان ڕێنمایی instruct یان پێزانین inform یان ئیلهام inspire.

ئامێری (ئای ماک) لەبازاڕەکان بڵاوکرایەوە کاتێک کە جیهان بە پەرۆشەوە بۆ بەکارهێنانی ئینتەرنێت، ئەمەش بووە هۆی دروست بوونی ڕکابەرێکی بەهێز لەنێوان بەرهەمهێنەرانی کۆمپیوتەر ئەو کات. بە پێی لێکدانەوەی ماڵپەڕی (بیزنس ئینسایدەر) بێت ئەو پیتە دەگەڕێتەوە بۆ وشەی Internet، بەمەش دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە ناوی کۆمپیوتەری iMac واتا Internet Mac وە مۆبایلی iPhone واتا Internet Phone.

دەبێت ئاماژە بەوەش بکەین ئەپڵ لە هەندێک بەرهەم بە کاری نەهێناوە لەبەر هۆکاری جیاواز، بۆ نمونە کاتژمێرە زیرەکەکەی دەبوایە ناوی iWatch بوایە بەڵام نەیتوانی بەکاری بهێنێت چونکە پێشتر لەلایەن کۆمپانیایەکی تر بەکارهێنرا بوو، بەمەش ئەپڵ ناچاربوو ناوی Apple watch بەکاربهێنێت، هەمان شتیش لەگەڵ بڵندگۆی HomePod ڕوویدا.

لەکۆتاییدا دەڵێین دەبێت ئەپڵ دووبارە بەکاریبهێنێتەوە لەگەڵ بەرهەمە چاوەڕوانکراوەکەی و ببێتە iCar؟

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ