ئەپڵ
24, كانونی دووه‌م 2018
پیاوێک گاز له پاتری ئایفۆنێک ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی (ڤیدیۆ)

پیاوێک له شاری نانجینگ ـی چین له هه‌وڵدا بووه پاتری ئایفۆنه‌که‌ی بگۆڕێت، هه‌ر بۆیه سه‌ردانی یه‌کێک له کۆگاکانی فرۆشی که‌لوپه‌له ئه‌لکترۆنیه‌کان کردووه، پاش داواکاری پاتریه‌که گومانی له باشی(ئه‌سڵی) پاتری که‌سی فرۆشیار هه‌بووه، هه‌ربۆیه هه‌ڵده‌سێت به دان پێدانان به پاتریه‌که‌دا به مه‌به‌ستی تاقیکردنه‌وه‌ی.
له بنه‌ڕه‌تدا ویستویه‌تی به‌و کاره‌ی هاوشێوه‌ی دۆزینه‌وه‌ی دراو(سککه)ی ساخته و باش، باشی یان ساخته‌یی پاتری مۆبایله‌که‌ی بۆ ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام بۆته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاتریه‌که.
خۆشبه‌ختانه کاتی ته‌قینه‌وه‌ی پاتریه‌که له‌دوای ده‌رهێنانی له‌نێو ده‌میدا بووه، نه هیچ زیانێک به‌ر کڕیارهک که‌وتووه نه به‌ر فرۆشیاره‌که و ده‌ورووبه‌ری.
به‌هۆی کامێرای چاودێری کۆگاکه‌وه پارچه ڤیدیۆیه‌ک له ڕووداوه‌که تۆمار کراوه، ده‌توانن بینه‌ری ساتی ته‌قینه‌وه‌ی پاتریه‌که بن.
[su_youtube url=”https://youtu.be/NuTWg7TqVt8″ width=”500″ height=”300″]
تکایه هه‌رگیز هه‌وڵی دووباره کردنه‌وه‌ی کارێکی له‌م شێوه‌یه مه‌ده‌ن، له پێناو سهلامهتیتاندا.