ئەندرۆید
25, كانونی دووه‌م 2018
به‌مزووانه مۆبایلی Ulefone Power 3 Max، به پاتریه‌کی 13,000 مللی ئه‌مپێره‌وه بڵاوده‌بێته‌وه

ڕۆژ به ڕۆژ قه‌باره و ڕوونی ڕوونمای مۆبایله‌کان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیان ڕوو له زیاد بوون ده‌کات، هه‌ر بۆیه هه‌میشه ده‌بنه مایای زۆرترین ئه‌رک بۆ توانستی پاتری، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌رکه‌کانیان زۆرترین وزه‌ی پاتری به‌کارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات وزه‌ی پاتریه‌کان به ماوه‌یه‌کی که‌م ڕوو له که‌مبوونه‌وه بکات. کۆمپانیای Ulefone بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، توانستێکی زۆری پاتری به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت تا مۆبایله‌که کارووباره‌کانی خۆی به‌ڕێوه ببات و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆریش به‌رگه بگرێت.
کۆمپانیای Ulefone ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا مۆبایلێکی به ناوی Ulefone Power 3 بڵاوکرده‌وه، که خاوه‌نی ڕامێکی ٦ گێگابایت و چیپ(پڕۆسێسه‌ر)ی Helio P23 و بیرگه‌یه‌کی ٦٤ گێگابایتی بوو، له‌پاڵ ئه‌وه‌نه‌شدا پاتریه‌کی به توانستی ٦٠٨٠ (مللی ئه‌مپێر.کاتژمێر) له‌سه‌ر جێگیر کرابوو. ڕوونماکه‌ی قه‌باره‌که‌ی ٦ ئینچ بوو له جۆری بێ لیوار به ڕه‌هه‌ندی ١٨:٩، چوار کامێرا و تایبه‌تمه‌ندی ڕووخسار ناسراوه و وه‌شانی ئه‌ندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ له‌سه‌ر جێگیر کرابوو. به نرخی ٢٣٠ دۆلار به‌رده‌ست خرا بۆ فرۆشتن له فرۆشگاکانی سه‌رهێڵدا.

کۆمپانیایه‌که له ئێستادا سه‌رقاڵی نمایش‌کردنی مۆبایلێکی دیکه‌یه به ناوی Ulefone Power 3 Max، که خاوه‌نی گه‌وره‌ترین توانستی پاتری ده‌بێت له جیهانی مۆبایله زیره‌که‌کاندا. چه‌ند رۆژێک به‌ر له ئێستا کۆمپانیه‌که ڕای گه‌یاند، که به‌م زووانه مۆبایلێک به توانستی پاتری ١٣٠٠٠ (مللی ئه‌مپێر.کاتژمێر) نمایش ده‌که‌ن. که له زۆر ڕووه‌وه هاوشێوه‌ی Ulefone Power 3 ده‌بێت. هه‌رچه‌نده هێشتاکه دیار نیه که‌وا که‌ی نمایش ده‌کرێت و تایبه‌تمه‌ندیی و نرخی چه‌ندێک ده‌بێت، به‌ڵام وا پێشبینی ده‌کرێت له داهاتوویه‌کی نزیکدا بینه‌ری نمایش کردنی بین.
