پێداچوونەوە
25, كانونی دووهم 2018
جۆرێک لە ساختەکاری لە سێ جۆرەکەی کامێرای Canon EOS 6D بزانە!

بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەر کامێرایەکی فۆتۆگرافی تایبەتمەندی تایبەتی خۆی هەیە و دەکرێت چەند جیاوازیەکی زۆری لەگەڵ کامێراکانی دیکە هەبێت.
بەڵام لێرەدا بەراورد لە نێوان کامێراکان ناکەین بەڵکو باسی فێڵێکی کۆمپانیای کانون دەکەین لە کامێرایەکی جۆری 6D.
کامێرای 6D کە کامێرایەکی فوولفرێمە و لەشی کامێراکە لە جۆری DSLRــە و ئەوەی ئەم کامێرایە لە کامێرا فوولفرێمەکانی دیکەی کانون جیا دەکاتەوە بوونی سیستمی wi-fi و سیستمی شوێنگر یاخوود GPSــە.
بەڵام کە گوتمان 6D دەبێ بپرسین کام جۆر!، چونکە کامێراکە بە سێ جۆر هەیە.
- جۆری یەکەم کە بە WG ناودەبرێت یاخوود لەسەر پاکەتی کامێراکە دەنوسرێت Canon EOS 6D(WG)، ئەم کامێرایە خاوەنی تەنیا سیستمی wi-fiــیە و هەڵگری سیستمی GPS نیە لە کاتێکدا لەسەرخوودی کارتۆنی کامێراکە نوسراوە کە هەردوو تایبەتمەندی تێدایە!
- جۆری دووەم کە بە N ناودەبرێت یاخوود لەسەر کارتۆنی کامێراکە دەنوسرێت Canon EOS 6D(N) ئەم جۆرەیان هیچ یەکێک لە سیستمەکانی wi-fi و GPSــی نیە.
- جۆری سێیەم کە بە W ناودەبرێت یاخوود لەسەر کارتۆنی کامێراکە دەنوسرێتCanon EOS 6D(W) ئەم جۆرەیان باشترین جۆری کامێراکەیە و خاوەنی هەردوو سیستمەکانی wi-fi و GPSــیە.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!