بابەتی گرینگ
25, كانونی دووهم 2018
٨ هەڵەی باو لە فۆتۆگرافی جۆریەتیی پۆرترەیتدا و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

لە کاتی کاری فۆتۆگرافیدا هەڵەکان هەمە جۆرن، هەر لە چۆنیەتی گرتنی کامێرا و ڕێکخستنی کامێرا بۆ کارەکە تا وەستاندنی مۆدێل بۆ وێنە دووچاری هەڵە دەبینەوە، لێرەدا دیارترین هەڵەکانی کاری فۆتۆگرافی مۆدێل دەخەینە ڕوو لە کاتی وەستاندا.
- چاوەکانت مەشارەوە و دەریان بخە، دەرخستنی چاو دەبێتە هۆی ڕێنیشاندانی چاوی بینەرە بەرەو ڕۆشنایی وێنەکە و کارێک دەکات بینەر وا هەست بکات کە لە کەسێک دەڕوانێت نەک وێنەیەک.
- سوود لە بەرکەوتنێکی بچووک وەربگرە نەک بەرکەوتنی بەهێز، چونکە بەرکەوتنی بەهێز وا دەکات کە روونی وێنەکەن لە دەست بدەیت و چاوی بینەر ماندوو بکات و هەست بە ناڕێکی مۆدێلەکە بکرێت بە یەکەم تێڕوانین.
- هەر جۆرێک کارەکەت بە ڕێوە چوو، ڕێگە مەدە مۆدێلەکەت ئەنیشکی دەربخات، چونکە دەبێتە خۆی لە دەستدانی بارستایی لای ڕاست و چەپی وێنەکە.
- خۆت بە دوور بگرە لە پۆشینی جل و بەرگی شۆڕ بووەوە و ناڕێک، ئەگەر جل و بەرگی ناڕێک لە کارەکەتدا هەبوو ئەوا سوود لەو شێوازی وەستانانە وەربگرە کە کەمترین دەرخستنی جل و بەرگی تێدایە.
- بەرجەستەکردنی هێڵی ڕاست یان هێڵی چەماوە بە تەنیا لە جەستەی مۆدێلەکەت دەبێتە هۆی هەستکردن بە وەستانێکی نا تەندروست و بینینێکی شل و پەرتەوازە بەڵام بەرجەستەکردنی تێکەڵەیەک لە هێڵی چەماوە و هێڵی ڕاست لە مۆدێلەکەت ڕێکی و پشوو بە چاو دەبەخشێت.
- درووستکردنی هێڵ گەلێکی بینراو لە جەستەی مۆدێلەکەت هاوکارە بۆ ڕاکێشانی چاوی بینەر بۆ وێنەکەت.
- خۆت بە دوور بگرە لە وەستانێکی ڕێک.
- قەدی مۆدیلەکەت کەمێک بە لایەکدا بسوڕێنە، لە کاتێکدا خوارەوەی کەمەر بە شێوەیەکی چەقبەستبوو جێگیر بکە.
ئەم کارە ڕێگات پێدەدات دوور بیت لە هەڵەیەکی باو لە کاتی دانیشتن و لاوازی وێنەکەت لە ڕووی وێنا کردنەوە.
- مل بەرەو دواوە مەچەمێنەوە و بەڵکو بەرەو پێشەوە یاخوود بە ڕێکی بنەمای بکە، ئەم کارە ڕێ دەگرێت لەوەی کە مۆدێلەکەت لە وێنەکەدا بە شێوەیەکی ماندوو دەربکەوێت و شێوەیەکی چالاکی پێ دەبەخشێت.
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!