بابەتی گرینگ

ئیلۆن مەسک مووشەکێک و ئۆتۆمبێلێک ڕەوانەی بۆشایی دەکات

لە کۆتاییدا SpaceX یەکەمین بزوێنەری پێکهێنا و تاقی دەکاتەوە لەسەر مووشەکێک بەتوانایەکی بێ وێنە بەرەو بۆشایی، ئەمەش بەیەکەمین هەوڵ دادەنرێت لەدوای ڕووداوەکانی چوونە سەر مانگ لەساڵانی ۱۹٦۰ تا ۱۹۷۰.

مووشەکەکە بەناوی (Falcon Heavy)ـییە و هەرچەندە لەتاقیکردنەوەی یەکەمدا کە دوێنێ ئەنجامدرا بۆ گڕگرتنی نەگۆڕ زۆر سەرنجڕاکێش نەبوو، هەروەک مووشەکێکی ئاسایی دەبینرا بەڵام بەهەوڵێکی کاریگەر و گرنگ مەزەندە کرا، بەڕێوبەر ئیڵۆن مەسک لە توویتەردا دەڵێت: ئەو تاقیکردنەوەی لە ۲٤ کانوونی دووەمدا ئەنجامدرا سەرکەوتنێک بوو، وە ئەو شوێنەی فلۆریدای پڕ دووکەڵ کرد کە تاقیکردنەوەیەکی تیادا ئەنجامدرا وە فڕۆکەکە بەرز نەبووەوە بۆ ئاسمان بەڵام هەر ۲۷ مەکینەکەی بەتەواوی کاریان دەکرد، لە هەفتەیەک یان زیاتر گەشتەکە ئەنجام دەدرێت.

مووشەکی Falcon Heavy چییە؟

ئێستا دەزگای SapceX ٤۷ مووشەکی Falcon 9ـی ئامادەکردووە بۆ هەناردە کردنی بۆ وێستگەی بۆشایی نێودەوڵەتی (ئای ئێس ئێس) لەگەڵ ۱۳ ئەرکدا بۆ جێبەجێ کردن. وە هەروەها زۆربەی ئەم ئەرکانەش بریتیین لە ناردنی سەتەلایتی بچووک بۆ خوارووی خولگەی زەوی، کە بە هۆیانەوە دەتوانرێت بەئاسانی ڕەفتار لەگەڵ مووشەکی Falcon 9 بکرێت، ئیلۆن دەیەوێت زۆر دوورتر بڕوات لە بۆشایی لەگەڵ ئاواتی دروستبوونی ئۆتۆمبێلی بەهێزتر، وە ئێستا زانیت مووشەکی Falcon 9 چییە، وە Falcon Heavyـیش پێکهاتووە لە سێ مووشەکی Falcon 9ـی بەستراو بەیەکەوە کە درێژی ۷۰ مەترە و فراوانی ۱۲.۲ـە، مووشەکەکە پێکهاتووە لە ۹ مەکینەی Merlin 1D کە بەیەکەوە کە دەتوانن تا ٦۰ تەن بار هەڵبگرن، هیچ مووشەکێک بەم توانایە بوونی نەبووە لە دوای مووشەکەکەی مانگ کە ناوی Saturn Vـی بوو و کێشەکەی دووجار زیاتر بوو لە Falcon Heavy.

مووشەکەی Falcon Heavy سەرەتا هەوڵدەدرا لە (کەی ئێس سی) بنیشێتەوە بەڵام پاشگەز بوونەوە و شوێنی نیشتەجێیان گۆڕی بۆ 39A کە هەمان شوێنی نیشتەجێبوونی ئەپۆڵۆ ۱۱ـی ناسایە.

یەکەمین ئۆتۆمبێل لەسەر مەریخ

ئۆتۆمبێلە سوورەکە بۆ هەسارە سوورەکە، ئەم دێرە ناونیشانی ئەم پۆستە بوو کە ئیلۆن مەسک لە هەژماری خۆی لە ئینستەگرام بڵاوی کردەوە، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئۆتۆمبێلە ناوازەکەی Tesla Roadster لەگەڵ مووشەکەکە دەبن بەرەو مەریخ و لەوێدا هەوڵی لێخوڕینی دەدەن، ئەمەش دەبێتە یەکەمین ڕۆشتن بە ئۆتۆمبێل لەسەر هەسارەیەکی دیکە لەم گەردوونەدا لەدوای زەوی، یەک هەنگاو یان زیاتر دەستپێبکە گەر کارەکەش مەحاڵ بوو ئەوا سەرنجڕاکێشترە ئیلۆن مەسک.

لە کوێ بینەری گەشتەکەبم؟

لە هەریەکە لە پێگەی تایبەت بە SapceX یاخود کەناڵەکەیان لە یوتوب دەتوانن سات بەسات ئاگاداری گەشتەکە بن و لەکاتی ئەنجامدانی گەشتەکە بەڕاستەوخۆ سەیری بکەن، بۆ چوونە ناو پەڕەی فەرمی کرتە لێرە بکە.

 

سەرچاوە:
25 كانونی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
هەرزەکارێک و خوێندکارێکم، خولیام بۆتە تەکنەلۆژیا، هەوڵئەدەم وەکو نووسەرێک لە رێگایی کەی ئای تی ئێنەوە زانیاری بە ئێوە ببەخشم، زیاتر گرنگی بە سیستەمی کارپێکەری ئەندرۆید و یارییە ئەلیکتڕۆنیەکان ئەدەم، نەوەک بە تەنها من بەڵکو تەواوی ستافی کەی ئای تی ئێنیش تەنها ئامانجمان گەیاندنی زانیارییە بە خوێنەرانمان بە زمانی شیرینی کوردی.
9