ئای ئۆ ئێس 25, كانونی دووه‌م 2018

یاری The Room Old Sins بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بڵاو کرایەوە

دوای ئەوەی ساڵی پار دەستەی وەبەرهێنەرانی یاری بەناوبانگی (TheRoom) لە پەڕی فەرمیدا نوێترین بەشی یاری یاریەکەیان ڕاگەیاند بە ناوی TheRoomOldSins، کە وا بڕیار بوو ساڵی ۲۰۱۷ بۆ هەردوو مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بڵاو بکرێتەوە، له کۆتاییدا ئێستا یارییەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس لە کۆگای ئەپ ستۆر بەر دەست کراوە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەر دەست دەبێت.

یاری The Room تا ئێستا ٤ بەشی لێ بەرهەم هاتووە و خاوەن هەوادارێکی زۆرە. یاریەکە له جۆری نهێنی و هزریە، کە خاوەن گرافیکێکی نایاب و بینینێکە کە دەتوانیت بە جۆرایەتی سێ دووری لە ناو یاریەکەدا جووڵە بکەیت، هەروەها خاوەن زۆرترین پێدانی ئەستێرەیە لە جۆری یارییە هزرییەکان لە کۆگاکاندا. بەشی نوێی یارییەکە چیرۆکی جیاوازی هەیە و چەند تایبەتمەندیی گەڕان و دروست کردن لە خۆ دەگرێت. ئەم تایبەتمەندییانە و چەندانی تر لە یارییەکەدا بوونی هەیە:

  • هەڵ گرتنی شتومەک و چاک کردنیان و یاری پێکردنیان.
  • بوونی بۆکسێکی زۆر کە شتومەک لە خۆ دەگرێت.
  • بینینی بە جۆریەتیی ۳-دووریی.
  • گرافیکی ئاست بەرزی یاری مۆبایلەکان.

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە نرخی ۷ دۆلار

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ